
زانکۆی سلێمانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
خۆپيشاندانی دەستەی ناڕازی سەربەخۆی مامۆستایان و فەرمانبەرانی سەر بەوەزارەتی خوێندنی باڵا بەردەوامە، لەو چوارچێوەيەدا هەستاون بە ئەنجامدانی خۆپیشاندانی بەرفراوان و داخستنی سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن لەسنووری سلێمانی و هەڵەبجە تا ئەوكاتەی رێگا چارەیەكی گونجاو دەدۆزرێتەوە بۆ كێشەكان.
هاوژین محەمەد، یەكێك لە ئەندامانی دەستەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی پێنەدانی مووچە و ئەو ناهاوسەنگییەی دروستكراوە لە نێوان پارێزگای هەولێر و سلێمانی بڕیارماندا بە ئەنجامدانی خۆپیشاندانی بەرفراوان و داخستنی سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن و ڕاگرتنی كارەكانمان و فراوانكردنی خۆپیشاندانەكانمان لە ڕۆژانی داهاتوودا تا ئەوكاتەی ڕێگا چارەیەكی گونجاو دەدۆزرێتەوە بۆ كێشەكانمان.
ئاماژەی بەوەشكرد: دەبوو سەرۆكی حكومەت بۆخۆی بهاتایەتە سەر هێڵ بۆ چارەسەر كردنی ئەو كێشەوگرفتانەی كە چەند مانگێكە لە سلێمانی بەردەوامییان هەیە و هیچ هەوڵێكی جدی حكومەت نابینین بۆ چارەسەركردنیان، ئەمەش خەمساردی سەرۆكی حكومەت دەردەخات بەرامبەر بە سلێمانی هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین ئەمەش بووەتە هۆی بارگرانی بەسەر مووچەخۆرانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو وەزارەتەكانی دیكەش.
ئەو ئەندامەی دەستەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەوەشی خستەڕوو: ئێمە وەكو دەستەی ناڕازی سەربەخۆی وەزارەتی خوێندنی باڵای سنووری سلێمانی و هەڵەبجە ، بڕیارماندا بە ئەنجامدانی خۆپیشاندانی بەرفراوان و ماوە درێژ تاوەكو ئەوكاتەی لایەنێكی جدی نێو حكومەت وەڵاممان ئەداتەوە و چارەسەرێكی یەكجاری بۆ كێشەكانمان ئەدۆزێتەوە و مووچە و قووتی ئێمە لە گەمەی سیاسی نێوانیان دەربهێنرێتە دەرەوە، بە پێچەوانەوە هەڵوێستی توندتر و جدیتری مەدەنیمان دەبێت.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش



