وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف وادەی دیاریكردنی ڕۆژی جەژنی دیاریكرد

0
512
جەژنی قوربان

SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی ئاماژە بەوەدەكات تائێستا دیارنییە مانگی ڕەمەزان 30 ڕۆژ دەبێت یان 29 ڕۆژ بۆیە ئێوارەی ڕۆژی شەممە لیژنەی بینینی مانگ كۆدەبینەوە و بڕیار لەسەر یەكەم ڕۆژی جەژنی رەمەزان دەدرێت، جەختیش دەكاتەوە ئەو وادانەی بۆ یەكەم ڕۆژی جەژن دیاریكراون هیچیان فەرمی نین و بڕیاری فەرمی لای ئێمەوە دەردەچێت و چاوەرێی هیچ وڵاتێكیش ناكەین.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: لەگەڵ نزیك بوونەوە لە هاتنی جەژنی ڕەمەزان تائێستا ئێمە بە فەرمی هیچ ڕۆژێكمان دیارنەكردووە بۆ یەكەم ڕۆژی جەژن، بەڵكوو ئێوارەی ڕۆژی شەممە كۆدەبینەوە و بڕیار لەسەر یەكەم ڕۆژی جەژن دەدرێت بۆیە بۆدیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان پشت بە هیچ وڵات و دەزگایەكی فەلەكی نابەستین بەڵكوو بڕیاری تایبەت بە خۆمان هەیە و پشت بە خۆمان و بەڵگە شەرعییەكانی خۆمان دەبەستین.

ئاماژەی بەوەشكرد، تائێستا دیارنییە، ئەم مانگە 30 ڕۆژ دەبێت، یان 29 ڕۆژ، بۆیە ئێمە پەیوەندیمان لەگەڵ وەقفی سوننی عێراق هەیە و كۆبونەوەی بەردەواممان هەیە، و ئێوارەی ڕۆژی شەممە لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە دیوانی وەزارەتی ئەوقاف بە هەماھەنگی لەگەڵ لیژنە لاوەكییەكان لە پارێزگاكان بۆ دیاریكردنی ڕۆژی جەژن كۆ دەبێتەوە و ئەگەر مانگ بیندرا، ڕۆژی یەكشەممە دەبێتە جەژن و ئەگەر نەبیندرا مانگی ڕەمەزان سی ڕۆژ دەبێت و ڕۆژی دووشەممە دەبێتە جەژن.

وتەكانی ئەو بەرپرسەی وەزارەتی ئەوقاف لەكاتێكدایە كە ڕۆژی 2/4/2022 وەك یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاركراو بەگوێرەی پێشبینیە فەلەكناسییەكان ئەمساڵ مانگی ڕەمەزان 30 ڕۆژی تەواو دەبێت و بەو پێیەش ڕۆژی دوو شەممە 2/5/2022 یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دەبێت، هاوكات حكومەتی هەرێمیش بەبۆنی جەژنی ڕەمەزانەوە هەفتەیەك پشووی ڕاگەیاندووە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this