بەڵێنەکانی سەرۆکی حکومەت بە قەرەبووکردنەوەی لافاوەکەی هەولێر تەنیا قسە دەرچوو

لافاوەکەی هەولێر
SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە لە سەرووبەرندی ڕوودانی لافاوەكەی كۆتایی ساڵی ڕابردووی شاری هەولێر سەرۆكی حكومەت چەندین جار بەڵێنی بەهاووڵاتیانی زیانلێكەوتووی ئەو شارەدا كە قەرەبووی پێویستیان دەكاتەوە و ناهێڵێت كەس زەرەرمەند ببێت، بەڵام دوای شەش مانگ ئەو بەڵێنەی سەرۆكی حكومەت تەنها قسە دەرچوو، جگە لەوەی چەند ماڵێك بڕێكی كەم هاوكاری كراون هیچ ماڵێك بەبڕی ئەو زیانانەی لێی كەوتووە قەرەبوو نەكراونەتەوە.
بەگویرەی زانیاری و بەدواداچوونەكانی SNN دوای ماوەیەكی زۆر لە چاوەڕوانی هاووڵاتیانی زیانلێكەوتووی لافاوەكەی 17/12/2021 چەند ماڵێك لە گەڕەكی ڕۆشنبیری شاری هەولێر وەك هاوكاری بڕێك پارەیان پێدراوە كە هەندێك ماڵ تەنها بڕی 500 هەزار دیناری بەركەوتووە و پییان وتوون كە ئەمە قەرەبووی زیانەكانتانە كە لە لافاوەكەی هەولێر لێتان كەوتووە، لەكاتێكدا ئەو ماڵانە بە هەزاران دۆلار زیانیان بەركەوتووە.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو بڕە هاوكارییەكەمەی كە بەشێكی كەم لە بە زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی هەولێر دراوە لەڕێگەی بەڕێوەبەری كۆچ و كۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەكان لە پارێزگای هەولێرەوە بووە، هاوكات كۆی گشتی ئەو بڕە پارەیان ئاشكرانەكردووە كە دابینكراوە بۆ قەرەبووكردنەوەی زیانلێکەوتووانی لافاوەكەی هەولێر.
لە ڕۆژی 17/12/2021 بەهۆی بارانی بەخوڕلافاو لە چەند گەڕەكێكی هەولێر دروستبوو، لە ناحیەكانی دارەتوو، قوشتەپە، شەمامك، گردجووتیار، بەحركە، هەروەها گەڕەكی رۆشنبیری و چەند شوێنێكی دیكە لافاو زیانی گیانی و دارایی زۆری گەیاند، بەجۆرێك سێ هەزار و 183 بەهۆی لافاوەكەوە زیان بە كەلوپەلی ناوماڵەكانیان كەوت هاوكات هەزار و 189 ئۆتۆمبێل زیانیان بەركەوت، هەروەها 408 خانوو و 350 دووكان زیانیان بەركەوت و 13 كەسیش گیانیان لەدەستدا، دواتر لیژنەیەكی پارێزگاری هەولێر زیانی لافاوەكەیان بە نزیكەی 20 بۆ 21 ملیار دینار خەمڵاند.
دوابەدوای ڕوودانی لافاوەكە، (مەسرور بارزانی) سەرۆكی حكومەت بەڵێنی ئەوەی بە زیانلێ:ەوتووانی لافاوەكەا كە وەك پێوست قەرەبوویان دەكاتەوە و چاودێری دۆخەكە دەكات، هاوكات هەر ئەوكات ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕی دوو ملیار دیناری وەك قەرەبوو بۆ زیانلێكەوتوان تەرخانكرد بەڵام پارێزگاری هەولێر ئەو دوو ملیار دینارەی ڕەتكردەوە، هاوكات بەڵێنی ئەوەدرا كە قەرەبووی مادی سەرجەم زیان لێكەوتووان دەكرێتەوە، بەڵام دوای نزیكەی شەش مانگ بەسەر ئەو لافاوەدا بەیارمەتی خێرخوازان بڕی شەش ملیار دینار كۆكراوەتەوە و ئەو بەڵێنەشی كە سەرۆكی حكومەت دابووی تەنها قسە دەرچوو ئەوەی زیانلێكەوتووان چاوەڕێی بوون لەقەرەبوو كردنەوە گۆڕدرا بە هاوكاری.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



