“پارتی دەيەوێت بە ناردنەدەرەوەی غاز خەڵک ماڵوێران بکات”

0
818

SNN-عەلی حەمە سەعید

ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی ئاماژەبەوەدەكات: پەیامەكەی (باف جەلال تاڵەبانی) زۆر ڕوون و ئاشكرابوو كە تەنها مەبەستی یەكێتی پاراستنی بەرژەوەندییەكانی خەڵی كوردستانە و جارێكی دیكەڕێگە نادرێت بە پارتی هاوشێوەی پرۆسەی فرۆشتنی نەوت لە فرۆشتنی غازی سروشتی هەرێمی كوردستان ماڵوێرانی زیاتر بەسەر خەڵكی كوردستاندا بهێنن.

زوبێر عوسمان، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەSNN ی ڕاگەیاند: لە كۆبونەوەی (بافڵ جەلال تاڵەبانی) لەگەڵ نوێنەری سەرجەم  وڵاتان لە هەرێمی كوردستان, ئەوبەڵگانە خراونەتەڕوو كە پارتی بەنیازە جارێكی دیكە لەڕێگەی فرۆشتنی غازی سروشتی وڵاتانی جیهان چەواشە بكات و غازیش هاوشێوەی نەوت بنێرێتە دەرەوە، بەڵام ئەمجارە یەكێتی وەك داكۆکيكارێك لەمافەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان ڕێگری لەم پلانەی پارتی دەكات و ناهێڵێت جارێكی دیكە ماڵوێرانی و قەرزاری زیاتر بەسەر هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستاندا بێت.

ئاماژەی بەوەشكرد: پارتی بە مەبەست و هۆكاری سیاسی شاری سلێمانی ڕووبەڕووی چەندین كێشە كردووەتەوە بەتایبەت لەڕووی مووچە و دابینكردنی خزمەتگوزارییەكانی وەك دەرمان و پارەی كۆمپانیاكانی پاككەرەوە و چەندین كێشەو گرفتی دیكە، بۆ ئەوەش پارتی دەستیكردووە بە بەخشینەوەی تۆمەت گوایە ئەوەی لە سلێمانی ڕوودەدات لە ئەستۆی یەكێتیدایە ودەیەوێت خەڵك لە یەكێتی هەڵگێڕێتەوە، بەڵام هاووڵاتیان بەشی ئەوەندە هۆشیارییان هەیە و لەوە تێگەیشتووە كە كێ هۆكاری سەرەكی دروستبوونی كێشەكانی هەرێمی كوردستانە.

ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو: لای هەمووان ئاشكرایەكە كە تائیستا نەتواندراوە لە فرۆشتنی نەوت ژیانێكی شكۆمەندانە بۆهاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بێتەئاراوە بەڵكوو بە پێچەوانەوە فرۆشتنی نەوت و داهاتەكەی بووەتە ماڵ وێرانی و سەرئێشە بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم و پارەی داهاتی نەوت رەوانەی بانكەكانی توركیا دەكرێت، لەكاتێكدا بانكەكانی كوردستان پارەیان تێدا نییەو كێشە بۆ مووچەخۆران دروستبووە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this