“هه‌رێم رۆژانه 650 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌فرۆشێت، به‌ڵام یه‌ك دینار راده‌ستى به‌غدا ناكات”

ده‌رهێنان و فرۆشتنى نه‌وت | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمه سەعید
سەرۆكی فراكسیۆنی بیلادی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هەرێمی كوردستان رۆژانە 650 هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت و هیچ لە داهاتەكەی ناگەڕێنێتەوە بۆ بەغدا، ئه‌ندامێكى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقیش هۆشدارى ده‌دات له راده‌ستنه‌كردنى نه‌وت له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه.
زوهرە بجاری، سەرۆكی فراكسیۆنی بیلادی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە میدیاكانى عێراقی راگەیاند: “سەرباری بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی كە یاسای نەوت و غازی هەرێمی كوردستانی هەڵوەشاندەوە و یاسای بودجەی 2021 كە حكومەتی هەرێمی پابەندكردووە رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا بكات، بەڵام حكومەتی هەرێم بەردەوامە لە هەناردەكردنی نەوت”.
وتیشى: “هەرێمی كوردستان بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی رەتكردووەتەوە، لەكاتێكدا ئەو نەوتەی هەرێم لەڕێگەی توركیاوە هەناردەی دەكات لەنێوان 430 بۆ 450 هەزار بەرمیلی رۆژانەدایە”.
به وته‌ى سه‌رۆكى فراكسیۆنى بیلادى، “نەوتی هەناردەكراوی هەرێمی كوردستان بە تانكەریش هه‌نارده ده‌كرێت و بە دیاریكراوی بڕەكەی نازانرێت، بەڵام بە 200 هەزار بەرمیلی رۆژانە دەخەمڵێندرێت و بەوەش نەوتی هەناردەكراوی هەرێمی كوردستان نزیكەی 650 هەزار بەرمیلە لە رۆژێكدا. سەرباری ئەو بڕە نەوتەی رۆژانە هەناردە دەكرێت، حكومەتی هەرێمی كوردستان هیچ داهاتێكی نەوت رادەستی حكومەتی فیدراڵی ناكات”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه ئەحمەد حاجی ڕەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لە خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق بە SNN راگەیاند: “ئەگەر حكومەتی هەرێم پابەندی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی نەبیت لەبارەی دۆسیەی نەوت ئەوا ئەو دۆخە داراییە خراپەی كە ئێستا لە هەرێمی كوردستان بوونی هەیە بەرەو خراپتر دەچێت، بۆیە رادەستكردنی نەوت لە بەرژەوەندی هەرێمدایە، چونكە لەو رێگەیەوە دەتوانێت كێشە و گرفتە داراییەكانی چارەسەر بكات لەڕووی مووچە و بودجە و پارەی پرۆژەكانهوه”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
50 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
50 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


