“له سنووره‌كانى پارتیه‌وه چه‌كدارى بیانى ره‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێن”

لۆگۆی پارتی
SNN
میدیاى نزیك له پارتى كرێكارانى كوردستان ئاشكرایكرد، توركیا زیاتر لە پێنج هەزار چه‌كداری بیانیی لە ڕۆژئاوای کوردستان و سوریاوە، بە سنوورەکانی پارتى دیمو‌كراتى كوردستاندا گواستوونه‌ته‌وه بۆ هه‌رێمى كوردستان.
میدیاى نزیك له پارتى كرێكارانى كوردستان له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه‌كانییه‌وه بڵاویكرده‌وه،” توركیا لە هێرش و داگیرکاریی ئەمجارەی بۆ سەر گەریلا و باشووری کوردستان، چه‌كداره‌كانى بەرەی نوسرە، ئیخوان موسلیمین، تەحریر شام، ئەحرار شام و سوپای بەناو ئازاد بەکاردەهێنێت، کە پێشتر لە سوریا شەڕیان بۆ كردووه. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌و وڵاته زیاتر لە پێنج هەزار چه‌كدارى بیانیی، لە رۆژئاوای کوردستان و سوریاوە بە سنوورەکانی پارتى دیمو‌كراتى كوردستاندا گواستووەتەوە بۆ ناوچە سنوورییەکانی باکوور و باشووری کوردستان و بەشداری هێرش و داگیرکارییەکانی سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان پێدەکات”.
میدیاى نزیك له په‌كه‌كه ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “ئه‌و چه‌كدارانه پێشتر لەناو گروپەکانی، بەرەی نوسرە، ئیخوان موسلیمین، تەحریر شام، احرار شام و سوپای بەناو ئازاد‌دا جێگایان گرتووە و لەگەڵ سوپای تورک و چەتەکانی داعش لە هێرش و داگیرکارییەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان بەشدارییان کردووە”.
به‌پێى زانیارییه‌كانى میدیاى نزیك له پارتى كرێكارانى كوردستان، ئه‌و چه‌كدارانه لەڕێگای پارتییەوه لە سنووری قەڵەمڕەویی خۆیانەوە هێنراون و لەناو بارەگاکانی زێرەڤانیدا لە بەشی پشتەوە جێگیرکراون”.
له هه‌واڵه‌كه‌دا له‌باره‌ى پلانى ئه‌و چه‌كدارانه‌وه باس له‌وه‌شكراوه، “پلانیان هەیە کە لە داهاتوودا بە جلی پێشمەرگەوە ببرێنە ناوچەی شەڕ و دژی گەریلا شەڕیان پێبکرێت، ئەمەش بۆ ناو زڕاندنی پەکەکەیە، بۆئەوەی لە میدیاکانەوە بڵێن پەکەکە تەقە لە پێشمەرگە دەکات”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


