
مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی لەماوەی رابردوودا بەهەزاران كەمئەندام لەسەرجەم شاروشارۆچكەكانی هەرێم تۆماركران بۆ ئەوەی هاوشێوەی كەمئەندامانی دكە مووچەیان بۆ ببڕێتەوە، وابڕیارە لەدوای دەستپیكردنەوەی دەوامی فەرمی لەدوای پشووی جەژن، دەستبكرێت بەكاركردن بۆ ئەوەی ناوی ئەو كەمئەندامانە بخرێتە لیستی مووچەوە، هاوكات لەئێسادا نزیكەی 12 هەزار كەمئەندام ناویان تۆماركراوە و مانگانە مووچە وەردەگرن.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN و بە پشتبەستن بەو زانیارییانەی كە لەوەزارەتی كاروباری كۆمەلایەتی پێی دراون ئەوە خراوەتەڕوو: دوای پشووی جەژنی ڕەمەزان و لەگەڵ دەستپێكردنەوەی دەوامی فەرمی ئەو كەمئەندامە نوێیانەی كە لە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری كۆمەلایەتی شاروشارۆچكەكانی هەرێم تۆماركراون ناوەكانیان دەخرێتەوە لیستی مووچەوە و هاوشێوەی كەمئەندامانی دیكە مووچەیان بۆ دەبڕدرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكراوە كە، لەبەڕێوەبەرایەتییەكانی چاودێری كۆمەلایەتی لیژنەی پزیشكی تایبەت پێكهێندراوە و پاش ئەوەی ئەو كەمئەندامانە ئاگادار دەكرێنەوە بانگ دەكرێن لەلایەن ئەو لیژنەیەوە دەبندرێن بۆئەوەی كەمئەندامیان پشتڕاستبكرێتەوە و پاشان ناوەكانیان ڕەوانەی لیستی مووچە دەكرێن و بەفەرمی وەك كەمئەندام تۆماردەكرێن، ئەوانەی كەمئەندامی فەرمانبەرن مانگانە بڕی 100 هەزار دینار و ئەو كەمئەندانانەشی هیچ مووچەیەكیان نییە مانگانە بڕی 150 هەزار دیناریان بۆ دەبڕدرێتەوە.
هەرلە بەدواداچوونەكانی SNN ئەوەش ڕوونكراوەتەوە: كە لەئێستادا ژمارەی ئەوانەی وەك خاوەن پێدایستی تایبەت ناویان تۆماركراوە بریتین لە 11 هەزار و 850 كەمئەندام و مانگانە مووچەیان بۆ بڕاوەتەوە، دوای پشووی جەژنیش لیژنەكان دەستبەكاردەبن و ئەو كەمئەندامەی پێشتر ناویان تۆماركردووە بەڵام تائێستا مووچەیان پێنەدراوە ئەوانیش تۆماردەكرێن و مووچەیان پێدەدرێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


