
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری كوشتارگەی نوێی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات تەنها بۆ ڕۆژانی پێش جەژنی ڕەمەزان بڕی زیاد لە 677 هەزار تۆن گۆشتی سور ڕەوانەی بازاڕەكانی سلێمانی كراوە، هاوكات بڕی زیاد لە یەك تۆن و 500 كیلۆ گۆشتیش ڕەتكراوەتەوە كە ڕەوانەی بازاڕەكان بكرێت بەهۆی ناشیاوی بۆ بەكارهێنان.
شاڵاو عارف، بەرێوەبەری كوشتارگەی نوێی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: بەگوێرەی ئەو ئامارانەی لەبەردەستدان لە چەند ڕۆژی پێش هاتنی جەژنی ڕەمەزان بڕی 667 هەزار و 400 كیلۆ گۆشتی تەندروستمان ڕەوانەی بازاڕەكانی سلێمانی و دەوروبەری كردووە، كە ئەو گۆشتەی خراوەتە بازاڕەوە لەڕووی تەندروستییەوە شیاوبووە بۆ بەكارهێنان و لە پشكنینەكان دەرچوون و هیچ گرفتێكیان نەبووە بۆ بەكارهێنان.
ئاماژەی بەوەشكرد: هەر لە چەند ڕۆژی پێش جەژنی ڕەمەزان، لەلایەن ستافی پزیشكی كوشتارگەكەمانەوە بڕی یەك تۆن و 500 كیلۆ گۆشت ڕەتكراوەتەوە كە ڕەوانەی بازاڕەكان بكرێت، ئەوەش بەهۆی ئەوەی كە دەركەوتووە ئەو ئاژەڵانە هەڵگری نەخۆشین و گۆشتەكەیان شیاو نین بۆ بەكارهێنان و دواتر بەڕێگەیی زانستی سەرجەمیان لەناوبراون.
وتەكانی بەڕێوەبەری كوشتارگەی نوێی سلێمانی لەكاتێكدایە كە ماوەیەكە نەخۆشی تای خوێنبەربوون، لە چەند پارێزگایەكی عێراق بڵاوبووەتەوە و بەرلەچەند ڕۆژێكیش یەكەم حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشییەكە لە پارێزگای كەركووك تۆماركرا، لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستانیش دەڵێن “بۆ ڕێگریكردن لەبڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشییە چەندین ڕێكاری تەندروستیان گرتووەتەبەر”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


