“ئەگەر سەرۆكی حكومەت گرفت دروستنەكات، لەدوای دەستكردنەوە بەدەوام مووچە دابەش دەکرێت”

0
1824

SNN-عەلی حەمە سەعید
وەزارەتی دارایی سەرجەم ئامادەكارییەكانی تەواوكردووە بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان بۆ ئەو مەبەستەش بڕی پارەی پێویست كە زیاد لە 900 ملیار دینارە لەبەردەستی وەزارەتی دارایدایە، بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمیش ئاماژە بەوەدەكات ئەگەر وەك مانگی ڕابردوو سەرۆكی حكومەت گرفتمان بۆ دروستنەكات ئەوا دەتوانین لەدوای دەستپێكردنەوەی دەوامی فەرمی دەستبكرێت بەدابەشكردنی مووچەی مانگی ڕابردوو.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی باڵا لە وەزارەتی دارایی بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، ماوەی چەند مانگێكە هیچ گرفتێكی كۆكردنەوەی داهاتمان بۆ دروستنەبووە چ داهاتی ناوخۆی پارێزگاكان یاخود داهاتی خاڵە سنوورییەكان لەگەڵ داهاتی فرۆشتنی نەوت، بۆیە پێش دەستپێكردنی پشووی جەژنی رەمەزان بڕی داهاتی كۆكراوە گەیشتبوویە زیادلە 700 ملیار دینار، جگە لە داهاتی فرۆشتنی نەوت، بۆیە ئەگەر حكومەت مەبەستی هەبوایە دەیتوانی پێش جەژنیش دەستیبكردایە بەدابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر هاوشێوەی مانگی ئازار سەرۆكی حكومەت گرفتمان بۆ دروستنەكات ئەوا لەدوای دەستپێكردنەوەی دەوامی فەرمی دەتوانین دەستبكەین بەدابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان، چونكە لەمانگی ئازار هەرچەندە پارەی پێوست لەبەردەستدا هەبوو بەڵام سەرۆكی حكومەت فەرمانی دابەشكردنی مووچەی بەوەزارەتی دارایی نەدەدا ئەمەش بووەهۆی ئەوەی دابەشكردنی مووچە زۆر لەوادەی خۆیدا دوابكەوێت و نەتواندرێت پێش جەژن مووچەی مانگی نیسان دابەشبكەین.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی جەختی لەوەشكردەوە، بۆدابەشكردنی مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێم مانگانە بڕی 902 ملیار دیناریان پێویستە، لە ئێستادا زیادلە 700 ملیار دینار لەبەردەستداهەیە و وابڕیاریشە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەغدا بڕی 200 ملیار دینارەكە بنێرێت بەوەش پارەی بەردەست بۆ مووچە بەزیادەوە ئامادە دەبێت.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this