“چاودێری دارایی لە دهۆك بوونی نییە و لە هەولێر ئیفلیجكراوە، تەنیا لە سلیمانی چالاكە”

شەمۆل ئاشتی
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات چاودێری دارایی لە پاریزگای دهۆك بوونی نییە و لە هەولێر ئیفلیج كراوە و لەپارێزگای سلێمانی چالاكە، لە كاتێكدا زۆرترین گەندەڵی لە كەرتە جیاوازەكاندا لە پارێزگای دهۆك و هەولێر ئەنجام دەدرێت بەڵام چاودێری دارایی تەنها چاوی لەسەر سلێمانییە.
شەمۆل ئاشتی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ی راگەیاند: بەپێی ئەو بەدواچوونانەی كردوومانە لە پارێزگای دهۆك گەندەڵییەكی زۆر ئەنجام دەدریت لە كەرتەكانی تەندروستی و پەروەردە و زۆربواری دیكە، بەڵام چاودیری دارایی لەو پارێزگایەدا بوونی نییە، لەكاتێكدا بەوتەی خودی وەزیری پەروەردەكە لەپەرلەمان رایگەیاندبوو، زۆرترین گەندەڵی لەكەرتی پەروەردە لەپارێزگای دهۆك ئەنجامدراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی هاوسنوری پارێزگای دهۆك لەگەڵ توركیا و بوونی چەند خاڵێكی گومرگی و سنووری، بووەتە هۆی ئەوەی داهاتێكی زۆر لەو خاڵە سنووریانەوە كۆبكرێتەوە، بەڵام دواجار ئەو داهاتانە ناگەرێنەوە خەزێنەی حكومەت بەڵكوو لەلایەن حزبەوە دەستیبەسەردا دەگیرێت و بۆ بەرژەوەندی حزب بەكاردێت وچاودێری دارایش بوونی نییە لە پارێزگای دهۆك بۆیە كەس نازانێت كە داهاتی ئەو پارێزگایە چەندەو چی لێدێت.
ئەو پەرلەمانتارەی پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، بەهەمان شێوە چاودێری دارایی لە پاریزگای هەولێریش لەدۆخیكی باشدا نییە و ئیفلیج كراوە و تەنها بەناو بوونی هەیە، لەكاتێكدا بەمەبەست چاودێری دارایی بەفەرمانی حزبی و لە ژێرفشاری پارتیدا چاویان خستووەتە سەر پارێزگای سلێمانی و چاودێری دارایی زۆرچالاكانە كارەكانیان ئەنجام دەدەن، لەكاتێكدا دەبوو چاوێری دارایی لە هەموو هەرێمی كوردستان چالاك بێت نەك تەنها لە پارێزگایەك.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش



