یه‌كێتى و هاوپه‌یمانى عه‌زم پشتیوانى خۆیان بۆ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى راگه‌یاند

كۆبوونه‌وه‌ى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى و موسه‌نا سامه‌رایی، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى عه‌زم | فۆتۆ: SNN
SNN
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و هاوپه‌یمانى عه‌زم له به‌یاننامه‌یه‌كى هاوبه‌شدا رایانگه‌یاند، پشتیوانى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى ده‌كه‌ن.
له به‌یاننامه هاوبه‌شه‌كه‌دا كه پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه هاتووه، “هه‌ردوولا پشتیوانى ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه ده‌كه‌ن كه له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگییه‌وه راگه‌یه‌نراوه به مه‌به‌ستى كۆكردنه‌وه‌ى لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆ و دانووستانكردن، چونكه قه‌یرانى سیاسى له عێراق ماوه‌یه‌كى زۆرى خایاندووه و كارى كردووه‌ته سه‌ر ژیانى هاووڵاتییانى عێراق”.
یه‌كێتى و هاوپه‌یمانى عه‌زم له به‌یاننامه هاوبه‌شه‌كه‌یاندا باسیان له‌وه‌شكردووه، “هەردوولایەن جەخ دەکەنەوە لەسەر رەچاوکردنی پشک و بەرکەوتەی پێکهاتەکانی گەلی عێراق لە پێکهێنانی حکومەت لەوانەش هەڵوێستی ئەرێنی هەموان لەسەر کاندیدی فراکسیۆنی زۆرینە بۆ پێکهێنانی حکومەت بە قبوڵکردن یان رەتکردنەوەی کاندیدەکە بە هۆکاری بابەتی و لەسەر بنەمای شیاوبوونی”، هەروەها ههردوورلا جەخت لەسەر، “مافی قەرەبووکردنەوەی پارێزگا زیانبەرکەوتووەکان لە ئەنجامی شەڕی تیرۆر، چارەسەری کێشەی چەک لە دەرەوەی دەوڵەت و ناوەندێتی بڕیار لەلای فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکان دەکەنەوە”.
له به‌یاننامه‌كه‌دا باس له كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غداش كراوه و ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو، “هه‌دوولا پشتیوانى خۆیان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانى نێوان هه‌ولێر به‌غدا ده‌رده‌بڕن له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور”.
هه‌ردوولا كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه پۆستى سه‌رۆككۆمار پشكى یهكێتيى نیشتمانى كوردستانه و له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه بهوهشدهكهن، “پاراستنى مافه ده‌ستووریی و نیشتمانییه‌كانى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان به هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆككۆمار ده‌ستپێده‌كه‌ن كه یهكێتيى نیشتمانى كوردستانه. پاشانیش پێكهێنانى حكومه‌تى عێراق، په‌سه‌ندكردنى پرۆژه‌یاساى بوجه و ده‌رچوواندنى ئه‌و یاسانه‌ى كه په‌یوه‌ستن به ژیانى هاووڵاتییانه‌وه و گرنگن بۆ وڵات”.
ده‌قى به‌یاننامه هاوبه‌شه‌كه

More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


