“ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى باشترینه بۆ دۆخى ئێستاى عێراق”

چوارچیوەی هەماهەنگی
SNN
ئه‌ندامێكى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى گونجاوترین ده‌ستپێشخه‌رییه بۆ رزگاربوون له‌و چه‌قبه‌ستووییه سیاسییه‌ى كه ئێستا عێراق تێیدایه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه حه‌سه‌ن ئاڵى، ئه‌ندامى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسیۆنى یه‌كێتى به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند، “له‌نێو ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییانه‌ى كه ئێستا له‌به‌رده‌ستدان بۆ رزگاركردنى عێراق له چه‌قبه‌ستووى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى باشترینه و ده‌كرێت له‌سه‌ر ئه‌رزى واقیع سوودى لێببینرێت”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌باره‌ى جیاوازى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى رایگه‌یاندووه ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “جیاوازییه‌كه له‌وه‌دایه كه چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى له دهستپێشخهرییهكهیدا هیچ هێزێكى سیاسى به‌ده‌ر نه‌كردووه و بۆ سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كان و بلۆكه‌كان خراوه‌ته‌ڕوو”.
به وته‌ى حه‌سه‌ن ئاڵى، “ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى به باشترین رێگه‌چاره بۆ ده‌رچوون له قه‌یرانى سیاسى ده‌بینن، چونكه جه‌ختده‌كاته‌وه له‌سه‌ر گفتوگۆ كردن بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان”.
رۆژى چوارشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو 4ى نیسان، چوارچێوەی هەماهەنگی دەسپێشخەرییەکی نوێی راگەیاند، کە لە دوو بەش پێکهاتووە و هەر یەک لەو بەشانەش نۆ خاڵ لە خۆ دەگرێت.
بەشی یەکەم تایبه‌ته به یەکلایی کردنەوەی پرسی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و داوا لە تەواوی لایەنەکان دەکات، بەبێ مەرجی پێشوەختە ئامادەی دانوستان بن و تیایدا هاتوه، “لەسەر بنەمای هەستکردن بە بەرپرسیارێتی شەرعی و ئەخلاقی، ئەم دەستپێشخەرییە نەتەوەییە گشتگیرە ڕادەگەیەنین بۆ دەربازبوون لەو قیران و تەنگەژە سیاسییەی ئێستا، كه لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و شکستەکانی دانوستانه‌كانی رابردوو هاتونه‌ته ئاراوە”.
باسی لەوەشکردووە، “بە لەبەرچاوگرتنی مەرجە دەستورییەکان و بۆ پاراستنی پڕۆسەی دیموکراسی، داوا لە هەمو لایەک دەکەین لەسەر مێزی دیالۆگ دابنیشن و گفتوگۆ لەسەر چارەسەریەکان بکەن، بەبێ مەرجی پێشوەختە و هه‌مووان ره‌چاوی بەرژەوەندیه‌كانی گەل بكه‌ن”.
چوارچێوەی هەماهەنگی راشیگەیاندووە، “پۆستی سەرۆککۆمار گرنگه و پارێزەری دەستور و هێمای یەکێتیی وڵات و سەروەریی و پاراستنی یەکێتی خاکی عێراقە، پێویستە سەرۆککۆمار کەسێکی لێهاتوو و دڵسۆز و مێژوو پاک و رەفتار چاک بێت، لەسەر پارتە کوردستانییەکان پێویستە هەوڵبدەن لێک تێبگەن و رێککەوتن لەسەر کەسێک بکەن، کە خاوەن ئەو تایبەتمەندییانە بێت لە چوارچێوە کارپێکراوەکاندا”.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو، بەهۆی گرنگیی پۆستی سەرۆکوەزیران و هاوکات رەچاوکردنی مافی زۆرینە و گەورەترین پێکهاتە، پێویستە كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیران ره‌زامه‌ندی ته‌واوی ئه‌و هێزانه‌ی هه‌بێت كه به‌شداری حكومه‌ت ده‌كه‌ن و بەرپرسیارێتی شکست و سەرکەوتن و لێپرسینەوەی لە ئەستۆ دەگرن، هەروەها پێویسته كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیران کارامەیی، دەستپاکی و ئەزمونی سیاسی و ئابووری هه‌بێت.
لهدهستپێشخهریهكهدا هاتووه، “بەشداربون لە حکومەتی داهاتو یان بون بە ئۆپۆزسیۆن بژاردەیەکی کراوەیە لەبەردەم لایەنەکان، بەبێ ئەوەی هیچ لایەنێک ناچار بکرێت”.
هه‌روه‌ها بەشی دووەمی دەستپێشخەرییەکە، و تایبه‌ته به تەواوی گرێبەست و قەرزەکان، لەگەڵ هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و گۆڕینی کارمەندانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن.
ئاماژە بەوەشکراوە، “پێویستە پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی فیدڕاڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان رێکبخرێن، بەشێوەیەک مافی هەمووان بپارێزێت و زۆر شەفاف بێت، هەروەها چارەسەری گونجاو بدۆزرێتەوە بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکانی سەرجەم دۆسیەکانی نێوانیان بەپێی دەستور، وەک دەرکردنی یاسای نەوت و گازی فیدراڵی و چۆنییەتیی بەڕێوەبردنی سامانی سروشتیی وڵات و پشتوانیی هێزەکانی پاسەوانی هەرێم و پێشمەرگە و پابەندبوون بە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانەوە”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


