
SNN
وتەبێژی بەنزينخانەکانی سلیمانی رايگەياند: بەهۆی کێشەی تەکنيکييەوە ناردنی بەنزينی عێراقی بۆ سلێمانی راگيراوە، بەڕێوەبەری سوتەمەنی هەولێريش دەڵێت “عێراق ناردنی بەنزینی بۆ ھەرێم راگرتووە”.
بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی لە لێدوانێکيدا رايگەیاندووە: بەهۆی دروستبوونی کێشەی تەکنیکییەوە لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانەوە هاتنی بەنزینی 690دیناری لە بەغداوە بۆ سلێمانی وەستاوە بۆیە دابەشکردنی بەنزین لە پارێزگاکە وەستاوە.
ئەوەشی خستەڕوو: لە عەمبارەکاندا بڕی پێویست بەنزین هەیە و نەناردنی بەنزین لە بەغداوە هیچ کێشەیەک دروستناکات و نرخی بەنزینی نۆرماڵیان بۆ 900 دینار دابەزاندووە.
دەشڵێت “تا ئێستا هیچ بڕیارێک لە حکومەتی عێراقەوە نییە، ناردنی بەنزين بۆ هەولێر بەردەوامە، بۆ راگرتنی ئەو بەنزینە بۆ هەرێمی کوردستان هەر کاتێکیش بەنزین بگاتە هەرێم دەست بە دابەشکردنی دەکەینەوە”.
دوێنێ، ئاری کاکە شین بەڕێوەبەری سوتەمەنی ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەياند: “عێراق بەنزینی بۆ ھەرێم ڕاگرتووە، کە ڕۆژانە 180ھەزار لیتر بەنزین تا 360ھەزار لیتر بوو، ڕاگرتنی بەنزینی عێراقیش کاریگەری لەسەر نرخی بەنزین دروست ناکات”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


