دوای هەوڵە بەردەوامەكانی یەكێتی لە بەغدا بەشەدەرمانی پاڵپشتی بۆ سلێمانی دەنێرێت

0
535

SNN-عەلی حەسەعید

ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكیتی ئاماژە بەوەدەكات دوای هەوڵە بەردەوامەكانمان لە فراكسیۆنی یەكێتی توانیمان رایگەیاند، بەشە دەرمانی پاڵپشتی سلێمانی لەلایەن حكومەتی عێراقەوە دابینبكەین و لە دوو رۆژی داهاتوودا دەرمانەكە دەگاتە پارێزگای سلێمانی بەو هۆیشەوە كێشەی دەرمان بۆ ماوەیەكی كاتی چارەسەر دەبێت.

د. بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی لەماوەكانی ڕابردوودا لەگەڵ وەزارەتی تەندوستی عێراق و چەند لایەنێكی دیكەی پەیوەندار هەوڵەكانمان بەگەڕخست بۆئەوەی بتوانین چارەسەری كەمی دەرمان لە نەخۆشخانەكانی سلێمانی چارەسەر بكەین، دواجار توانیمان ڕەزامەندی لایەنی عێراقی وەربگرین بۆ دابینكردنی دەرمانی پاڵپشت بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی.

ئاماژەی بەوەشكرد، جۆری ئەو دەرمانانەی كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عێراقەوە بۆ سلێمانی دابینكراوە لیستێكی تایبەتە كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و بەرپرسی كۆگای دەرمانی سلێمانی ئامادەو دواكراون بەتایبەت ئەو دەرمانانەی كە لە ئێستادا خواستیان زۆر لەسەرەو لە نەخۆشخانەكاندا نەماون.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا دەرمانەكان لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عێراقەوە ئامادەكراون و لەدوو ڕۆژی داهاتوودا دەگەیەندرێنە پارێزگای سلێمانی و بەوهۆیشەوە دەتواندرێت بۆماوەیەكی كاتی گرفتی كەمی دەرمان لە سلێمانی چارەسەر بكرێت.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this