“كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌نجام ده‌درێت”

خولى پێنجه‌مى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق | فۆتۆ: راگه‌یاندنى په‌رله‌مانى عێراق
SNN
وته‌بێژى فراكسیۆنى یه‌كێتى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ده‌شڵێت: “تاوه‌كو ئێستا به‌رنامه‌ى كارى كۆبوونه‌وه‌كه دیار نییه”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 8ى ئایار، د.بڕیار ڕه‌شید، وته‌بێژى فراكسیۆنى یه‌كێتى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به SNNى راگه‌یاند، “بڕیاره كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه واته رۆژى چوارشه‌ممه یاخود پێنجشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا به‌رنامه‌ى كارى كۆبوونه‌وه‌كه نه‌دراوه‌ته په‌رله‌مانتاره‌كان”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى ئایا كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به‌پرسى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆككۆمار د.بڕیار ڕه‌شید ئاشكرایكرد، “تاوه‌كو ئێستا دیار نییه كه پرسى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆككۆمار له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا یه‌كلا ده‌كرێته‌وه باخود تایبه‌ت ده‌كرێت به پرسى تر”.
به وته‌ى وته‌بێژى فراكسیۆنى یه‌كێتى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، “حزبه‌كه‌ى سووره له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى خۆى له پرسى سه‌رۆككۆماردا و كاندیدكردنى د.به‌رهه‌م ساڵح بۆ ئه‌و پۆسته”.
بڕیار ره‌شید، “نه‌یشى شارده‌وه كه گفتوگۆكانى نێوان یه‌كێتى و هاوپه‌یمانه‌كانى له به‌غدا به‌رده‌وامن بۆ تێپه‌ڕاندنى دۆخى چه‌قبه‌ستووى سیاسى عێراق و پێكهێنانى حكومه‌تێكى نیشتمانى خزمه‌تگوزار له‌پێناو هاووڵاتییاندا”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش


