
كێڵگه‌ى غازى سروشتى | فۆتۆ: AFP
SNN
راوێژکارێکی سەرۆکی حکومەت، سەبارەت بە قسەکانی وەزيری نەوتی عێراق رايگەياندووە: “دووه‌م وەزیری نەوتی عێراقی ده‌ڵێت هه‌وڵده‌ده‌ین غاز له‌ده‌ره‌وه بکڕین، به‌ڵام هه‌رێم باسی غازی سروشتی ده‌کات که بیفرۆشن بۆ ده‌ره‌وه ئێمه ئه‌و پرسیاره ده‌که‌ین چ به‌رپرسیارین له‌عێراق کە ساڵانه زیاتر له 10 ملیار دۆلار غازی سروشتی له باشوری عێراق ده‌سوتێت و ناتوانێت قازانجی لێ بکات”.
بێوار خنسی راوێژکاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری وزە، رايگەياند: وه‌فدێکی عێراق چۆته ئێران له 8 ملیار هه‌تا 30 ملیار مه‌تر چوارگۆشه غاز ساڵانه له ئێران ده‌کڕێت به‌رامبه‌ر دوو هێنده ئه‌و غازه ده‌سوتێنێت به‌بێ ئه‌وه‌ی سوودی لێ ببینرێت، ئه‌وە حکومه‌تی فیدڕاڵه بەرپرسیارە ئێمە بەرپرسیار نین”.
وتيشی “ئه‌و غازه‌ی له ئێستا له به‌رده‌سته نزیکه‌ی 50% ی به‌شی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات لە 50% کەمیمان هەیە، هه‌وڵده‌درێت کاربکرێت بۆئه‌وه‌ی له‌قۆناغی داهاتوودا ئەو که‌مییه‌ی هەیە پڕبکه‌ینه‌وه هێنده‌ی غازی زیاده‌ش هه‌بێت بۆ پیشه‌سازی پترۆکیماویی هه‌تا بۆ پێداویستی شاره‌کانی عێراق بنێرین ئه‌وه‌شی له پێداویستی زیاده بینێرینه ده‌ره‌وه واته بیرۆکه‌که له‌وه هاتووه”.
ئەو ڕاوێژکارەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم جەختیکردەوە: “ئێمه ناچینه ژێر کاریگه‌ری ئه‌و فشارانه، به‌ڵام ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ حکومەتی عێراق دابنیشین و ئه‌و کێشه‌یه چاره‌سه‌ر بکه‌ین به چه‌ند کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی یاسایی ئه‌گه‌ر مافه‌کانی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستانی پاراست ئێمه له‌گه‌ڵیان ده‌بین”.
رۆژی حەوتی ئەم مانگە، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند: داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان روون و ئاشکرا نییە و داهاتە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان %50ی نرخی نەوتی فرۆشراو دابین ناکەن، وتيشی “ناکرێت بەشێکی وڵات غاز لە دەرەوە هاوردە بکات و بەشەکەی تری بيفرۆشێت”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش


