سە‌رۆكی نوێی دە‌ستە‌ی گشتی ناوچە‌ كوردستانییە‌كانی دە‌رە‌وە‌ی ئیدارە‌ی ھە‌رێم دە‌ستبە‌كار بوو

0
678

SNN

بە‌ئامادە‌بوونی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، فە‌ھمی بورھان وە‌ك سە‌رۆكی نوێی دە‌ستە‌ی گشتی ناوچە‌ كوردستانییە‌كانی دە‌رە‌وە‌ی ئیدارە‌ی ھە‌رێم دە‌ستبە‌كاربوو.

لە‌ مە‌ڕاسیمە‌كە‌دا كە‌ ئە‌مڕۆ سێ شە‌ممە‌ 10ی ئایاری 2022، بە‌ڕێوە‌چوو، قوباد تاڵە‌بانی سوپاسی دكتۆر عبدالحە‌كیم خە‌سرە‌وی كرد كە‌ لە‌ماوە‌ی رابردوو سە‌رباری كارە‌كانی خۆی، ئە‌ركی ڕاپە‌ڕاندنی كاروبارە‌كانی ئە‌م دە‌ستە‌یە‌شی گرتبووە‌ ئە‌ستۆ.

ھە‌روە‌ھا ئاماژە‌ی بە‌وە‌دا كە‌ سە‌رۆكی دە‌ستە‌ی نوێ كە‌سێكی بە‌توانایە و چاوڕێی ئە‌وە‌ی لێدە‌كرێت كە‌ رۆڵی كاریگە‌ر ببینێت لە‌ جێبە‌جێ كردنی ئە‌و ئە‌ركە‌ی سە‌رشانی.

دواتر فە‌ھمی بورھان ئاماژە‌ی بە‌وە‌دا كە‌ جێی متمانە‌ی ھە‌موولایە‌ك دە‌بێت و بە‌ھە‌موو توانایە‌كییە‌وە‌ كار دە‌كات بۆ سە‌رخستن و بە‌جێ گە‌یاندنی ئە‌ركە‌كانی ئە‌م دە‌ستە‌یە‌.

لە‌مە‌ڕاسیمە‌كە‌دا، وە‌زیری پلاندانان و سە‌رۆكی دیوانی سە‌رۆكایە‌تی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران و بە‌رپرس بە‌ش و ھۆبە‌كانی دە‌ستە‌ی ناوچە‌ كوردستانییە‌كانی دە‌رە‌وە‌ی ھە‌رێم ئامادەبوون.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this