
کۆمپانیایەکی نەوت لە گەرمیان
SNN
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان رايگەياند: ئێمە ئاگاداری فرۆشتنی نەوت نین، تەنانەت یەک وەزیری حکومەتیش ئاگادارنییە، چونکە تائێستا ئەنجومەنی نەوتو غازی هەرێم کۆنەبۆتەوەو تەنها بڕیارەکان لەلایەن سەرۆکی حکومەت دەدرێت.
زیاد جەبار سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێکيدا رايگەياندووە: حکومەتی ھەرێم لە ڕووی ئابووریەوە دۆخی زۆر باشە و بەھۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، داھات زیادی کردووە بەڵام داھاتی نەوت شەفاف نیە و %41ی دەگەڕێتەوە بۆ حکومەت و %59ی بۆ کرێی کۆمپانیا و کرێی گواستنەوەی نەوت دەڕوات بۆیە پێویستە چاکسازی لەم ڕێژەیە بکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە: بەشێک لەو کێشانەی لە سلێمانی ھەیە دەگەرێتەوە بۆ ئەو فشارە سیاسی و ئابووری و میدیاییەی لە سنووری پارێزگای سلێمانی ھەیە پێویستە خەڵکی کوردستان ئەو ڕاستیە بزانن کە داھاتی سلێمانی چیە و بۆچی سەرف دەکرێت؟ داھاتی سلێمانی لە خاڵە سنووریەکان و داھاتی ناوخۆ کۆدەکرێتەوە بەڵام مانگانە کورتھێنان لەو بڕە ھەیە کە بۆ سلێمانی دیاری کراوە بۆ ئەوەی پارەی مووچەی پێ دابین بکات.
دەشڵێت “ماوەی چەند ساڵێکە یاسای بودجەیان نیە و ئەوەش بووەتە ھۆی ئەو تاکڕەویەی کە ئێستا دروست بووە لە بواری ئابووریدا، ئەوان وەک پەرلەمانی کوردستان نازانن داھاتی نەوت چەندە و چۆن دابەش دەکرێت وە بێجگە لەو ڕاپۆرتانەی کۆمپانیای ديلۆیت بڵاوی دەکاتەوە ھیچی تر ئاگادار نین و ئەو ڕاپۆرتانەی دیلۆیتیش لەلایەن حکومەتەوە دەدرێت پێیان واتە ئەو کۆمپانیایە خۆی ناچێت بەدواداچوون بکات بۆ عەدادی ئەو نەوتەی ھەناردە دەکرێت.
زياد جەبار باسی لەوەشکردووە: ھۆکاری کۆنەبوونەوەی پەرلەمان دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە پارتی ڕێگرە لە ھەمواری یاسایی ھەڵبژاردنەکەن و کۆمسیۆن کە پێشتر ڕێککەوتن کراوە پێویستە ئەم بابەتانە بە سازانی نیشتیمانی تێپەڕێت بەڵام ڕوونە کە پارتی نایەوێت ھەڵبژاردن لە کوردستان بکرێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش


