“ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى سه‌در له ئێستاوه شكستیهێناوه”

ڕێزان شێخ دلێر
SNN
ئه‌ندامێكى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، په‌رله‌مانتاره سه‌ربه‌خۆكان ناتوانن حكومه‌ت پێكبهێنن، ده‌شڵێت: “ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى موقته‌دا سه‌رد بۆ ئه‌و په‌رله‌مانتارانه شكستده‌هێنێت”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 10ى ئایار، ڕێزان شێخ دلێر، ئه‌ندامى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاند، “به‌پێى ده‌ستوور ته‌نیا كوتله‌ى گه‌وره‌ى په‌رله‌مان ده‌توانێت حكومه‌ت پێكبهێنێت و كاندید بۆ پۆستى سه‌رۆكوه‌زیران پێشكه‌شبكات نه‌وه‌ك چه‌ند په‌رله‌مانتارێكى كه‌م كه كه‌مینه‌ى نێو په‌رله‌مانن”.
به وته‌ى ڕێزان شێخ دلێر، “ناكرێت جیاوازییه‌كى گه‌وره له‌نێوان كوتله‌یه‌كى گه‌وره‌ى په‌رله‌مان و كۆمه‌ڵێك په‌رله‌مانتارى سه‌ربه‌خۆ هه‌بێت له‌ڕووى ژماره و قه‌باره‌وه، له به‌رامبه‌ردا كوتله بچووكه‌كه كاندید پێشكه‌شبكات بۆ سه‌رۆكوه‌زیران”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران پێیوایه ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى سه‌در شكست ده‌هێنێت و ده‌شڵێت: “من پێموایه ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه هه‌ر له ئێستاوه شكستى هێناوه”.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



