
ساتى گه‌یشتنى باڵیۆزى نوێى ئێران به عێراق |فۆتۆ: BT
SNN
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه محه‌مه‌د ئال سادق وه‌ك باڵیۆزى نوێى ئێران له عێراق ده‌ستبه‌كاربوو و یه‌كه‌مین كاریشى پاش دابه‌زینى له فڕۆكه‌خانه بریتی‌بوو له به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى ئه‌و شوێنه‌ى كه تێیدا قاسم سوله‌یمانى و ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیش كوژران.
میدیاكانى عێراق له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه‌كانیانه‌وه بڵاویانكرده‌وه، “ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د ئال سادق شوێنى ئیره‌ج مه‌سجدى، باڵیۆزى پێشووى ئێرانى پڕكردووه‌ته‌وه و وه‌ك باڵیۆزى نوێ ئێران له عێراق ده‌ستبه‌كاربووه”.
به‌پێى سه‌رچاوه‌كان، “ئال سادق له‌و ساته‌ى له فڕۆكه دابه‌زیووه راسته‌وخۆ سه‌ردانى ئه‌و شوێنه‌ى كردووه كه تێیدا قاسم سوله‌یمانى، فه‌رمانده‌ى پێشووى فه‌یله‌قى قودسى سوپاى پاسداران و ئه‌بوو مه‌هدى موهه‌ندیس، فه‌رمانده‌ى حه‌شدى شه‌عبى كه له 3ى كانونى دووه‌مى 2020 كوژران و كاروانى ئۆتۆمبێله‌كانیان له‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا بووه ئامانجى بۆردومانێكى ئه‌مریكا”.
ده‌ستبه‌كاربوونى ئال سادق له پۆسته‌كه‌ى له‌كاتێكدایه كه به‌یانى ئه‌مڕۆ ئاژانسی ئیرنای ئێرانی بڵاویكرده‌وه، “له شاری هه‌ولێر بۆردومانێكیان ئه‌نجامداوه و له هێرشه‌كه‌دا ناوه‌ندێكی ستراتیژی ئیسرائیل به موشه‌ك به ئامانج گیراوه”، به‌بێ ئه‌وه‌ی زیانه‌كانی هێرشه‌كه ئاشكرا بكات.
محه‌مه‌د ئال سادق به‌شێكى ژیانى منداڵى له عێراق به‌سه‌ربردووه له نه‌جه‌ف و زمانى عه‌ره‌بى به‌باشى ده‌زانێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


