
مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
جێگری نەقیبی سه‌ندیكاى رۆژنامەنووسانی کوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، بانگهێشتنەکردنی ژمارەیەک کەناڵی راگەیاندن بۆ كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى سه‌رۆكى حكومه‌ت شکاندنی پرەنسیپی کارکردنی رۆژنامەوانی و پێشێلکردنی یاسای کاری رۆژنامەوانییە لە هەرێمی کوردستان.
ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى ئاسایی خۆى ئه‌نجامدا له شارى هه‌ولێر، به‌ڵام جگه له میدیای پارتى دیمو‌كراتى كوردستان رێگه‌ى نه‌دا هیچ میدیایه‌كى تر به‌شدارى كۆنگرهكهبێت و ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایه‌تى رۆژنامه‌نووسان و رێكخراوه‌كانى تایبه‌ت به فامى رۆژنامه‌نووسانى لێكهوتهوه.
بژار حەکیم، جێگری نەقیبی سه‌ندیكاى رۆژنامەنووسانی کوردستان كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، “بەداخەوە ئەمڕۆ لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانیی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، ژمارەیەک دەزگای دیاری راگەیاندن بانگهێشت نەکراون. بایکۆتکردن یان بانگهێشت نەکردنی ژمارەیەک کەناڵی راگەیاندن، شکاندنی پرەنسیپی کارکردنی رۆژنامەوانی و پێشێلکردنی یاسای کاری رۆژنامەوانییە لە هەرێمی کوردستان”.
وتیشى: “بەپێی یاسای کاری رۆژنامەگەری لە هەرێمی کوردستان، دەزگاکانی راگەیاندن مافی خۆیانە زانیاری وەربگرن و رووماڵی کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکان بکەن. له‌به‌ر ئه‌وه ئەم رووداوەی ئەمڕۆ جێی نیگەرانیمانە و جیاکاریەکی زەقە لەنێوان دەزگاکانی راگەیاندندا و داوا لە فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم دەکەم بەیەکسانی مامەڵە لەگەڵ دەزگاکانی راگەیاندندا بکات”.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
18 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
18 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
20 hours لهمهوپێش



