
لۆگۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و دراوى 10 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمەسەعید
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان جیاوازى له‌نێوان پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان ده‌كات له‌ڕووى دابه‌شكردنى داهاته‌وه و به‌وهۆیه‌شه‌وه فشارى دارایی له‌سه‌ر پارێزگاى سلێمانى و و ھەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین دروستبووه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN كه له وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم وه‌ریگرتوون بۆ مانگى ئازار به‌شێوه‌یه‌كى گه‌وره جیاوازى له دابه‌شكردنى داهاتدا كراوه له‌نێوان هه‌ولێر و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه و سلێمانى به‌شێوه‌یه‌ك، “كۆی بڕی ئەو داھاتەی كە لە مانگی ئازار لە فرۆشتنی نەوت بەشێوەیەكی سەربەخۆ بەدەستهاتووە گەیشتووەتە 800 ملیار دینار، لەو بڕە پارەیەش تەنیا بڕی 279 ملیار دینار بۆ پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین تەرخانكراوە. لەبەرامبەردا بڕی 521 ملیار دینار تەنیا بۆ دوو پارێزگای هەولێر و دهۆك تەرخانكراوە”.
سه‌رچاوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی له‌باره‌ى شێوازى دابه‌شكردنى داهاتى نانه‌وتى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “كۆی داهاتی نانەوتی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی ئازار بریتیبووە لە بڕی 300 ملیار دینار. لە كۆی ئەو پارەیەش تەنیا بڕی 100 ملیار دینار بۆ پارێزگاكانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین تەرخانكراوە، بەڵام لەكۆی ئەو 300 ملیار دینارە لە داھاتە نانەوتییەكان 200 ملیار دیناری دراوە بە پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك”.
هاوكات سه‌رچاوه‌كه‌ى SNN نه‌یشارده‌وه، “لە كۆی ئەو 22 ملیۆن دۆلارەی كە هاوپەیمانان و ئەمریكا وەك هاوكاری پێشكەش بە ھێزەكانی پێشمەرگەی دەكەن جیاكارى كراوه. بڕى پاره‌كه یه‌كسانه به32 ملیار دینار، لەم داھاتەش تەنیا بڕی 10 ملیار دینار دراوە بە پارێزگاكانی سلێمانی و ھەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین، لەبەرامبەردا 23 ملیار دینار بۆ پارێزگاكانی ھەولێر و دھۆك خەرجكراوە”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


