
رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ
SNN
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: 20%ی داهاتی تازەكردنەوەی ساڵانەی هاتوچۆی سلێمانی دەخرێتە سەر هەژمارە بانكیەكی هەولێر”.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى سه‌ركۆ ئازاد گهڵالێ، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى ده‌قى چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: “بە واژووی ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان داهاتی هاتوچۆی ئیدارەی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین دەبرێتە سەر ههژمارە بانكیەك لە هەولێر! ئەمەش بەڵگە و هەوڵێكە بۆ نەهێشتنی داهات لە بەڕێوبەرایەتیەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین گوستنەوەی بۆ هەولێر و كەمكردنەوەی داهاتی سلێمانی”.
وتیشى: “ڕێبەر ئەحمەد لەگەڵ كۆمپانیایەك گرێبەستێك واژوودەكات كە دەبێیت 20% هەموو داهاتی ساڵانەی تازەكردنەوەی توندوتۆڵی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی ڕاپەڕین دەچێیتە سەر حسابێكی تایبەت لە هەولێر”.
به وته‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره، “بەپێی گرێبەستەكە تا 15 ساڵی تر هیچ كەس و كۆمپانیەك ناتوانێت گەراجی پشكنین و توندوڵی (هەزە) لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین دابنێیت و وەربگرێیت، ئەمە لەلایەك قۆرخكاریە و لەلایەكیش پیلانێكە بۆ كەمكردنەوەی داهاتی سلێمانی”.
سه‌ركۆ ئازاد گه‌ڵاڵى ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “هەر بەپێی ئەم گرێبەستە كۆمپانیای (توندوتۆڵ) دەبێتە چەتری كۆكردنەوەی هەموو ئەو كۆمپانیایانەی لەم سنوورە مۆڵەتیان وەرگرتووە لە پێشوودا بۆ دەستبەسەراگرتنی داهاتی ئەو كۆمپانیایانە و بەڕێوبەرایتیەكانی ناوچەكانی سنوری سلێمانی”.




More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
19 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
19 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
21 hours لهمهوپێش



