
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری كوشتارگەی نوێی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات: تائێستا هیچ حاڵەتێكی تای خوێن بەربوون لە سنووری پارێزگای سلێمانی تۆمارنەكراوە و هەموو ڕێكارێكارێكمان گرتووەتە بەر بۆ ڕێگریكردن لە بڵاو بوونەوەی ئەو نەخۆشییە، هاوكات جەختیش دەكاتەوە هيچ ئاژەڵێکمان بۆ نەهاتووە تووشی گەنە بووبێت
د شاڵاو عارف، بەڕێوەبەری كوشتارگەی نوێی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: لەبارەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی گەنە لە ناو ئاژەڵاندا تائێستا هیچ ئاژەڵێكمان بۆ نەهاتووە كە توشی ئەو نەخۆشییە بوبێت بۆ ئەوەی سەرببڕێت، بۆیە ئەگەر ئاژەڵێكی نەخۆش بێتە كوشتارگەكەمانەوە بەدڵنیاییەوە ڕێگەنادرێت سەرببڕێت و گۆشتەكەی ڕەوانەی بازاڕ بكرێت، بەڵكوو ڕێنمایی خاوەنەكەی دەكەین بۆ ئەوەی بیباتە ڤێرتەرنەری بۆ ئەوەی چارەسەری پێویستی بۆ وەربگرن.
ئاماژەی بەوەشكرد: خۆشبەختانە تائێستا هیچ حاڵەتێكی نەخۆشی جۆراو جۆر لە پەتای خوێن بەربوون و هەر جۆرە نەخۆشییەكی دیكەی ئاژەڵی لە كوشتارگەی نوێی سلێمانی تۆمارنەكراوە، بۆیە ئێمە بەگوێرەی ڕێنماییە تەندروستییەكان كاردەكەین و دڵنیایی دەدەینە هاووڵاتیان ئەو گۆشتەی لە كوشتارگەی نوێی سلێمانی دەردەچێت بۆ بازاڕەكان و فرۆشیارەكان تەندروستە و لەژێر پشكنینی وورددا تێپەڕ دەبێت.
بەڕێوەبەری كوشتارگەی نوێی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو: ڕۆژانە لە كوشتارگەی نوێی سلێمانی بەهۆی نەخۆشیە ڤایرۆسیەكان و هەبونی مشەخۆرە دەرەكیەكان، چەندین ئاژەڵ ڕەوانەی چارەسەر دەكەین و ڕێگە نادەین ئەو ئاژەڵانە سەرببڕێن و لیژنەیەكی پسپۆڕ سەرپەرشتی ئەو كارە دەكەن، بۆیە داوا لە هاووڵاتیانیش دەكەین خۆیان بەدوور بگرن لە كڕینی گۆشتی سەرشەقامەكان كە لە كوشتارگە سەرنەبڕاون هیچ مەرجێكی تەندروستیان نییە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


