
خۆڵبارین
SNN
ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، سبەینێ دووشەممە لەكاتەكانی بەرەبەیان شەپۆلێكی چری خۆڵبارین زۆربەی ناوچەكانی ھەرێم دەگرێتەوە، كاریگەریەكی زیاتری دەبێت لە سەر ناوچەكانی پارێزگای كەركوك و سنووری ئیدارەی گەرمیان، لەكاتەكانی شەودا كاریگەری كەم دەبێتەوە، بەرەبەیانی سێشەمە كاریگەری خۆڵبارینەكە كۆتایی پێدێت.
بەپێی پێشبینییەكانی ئاراس جەبار، سبەی دووشەممە لەكاتەكانی بەیانیدا ئەگەری بارانێكی كەم بۆ مامناوەندی كورت خایان لە بەشێكی ناوچە شاخاویەكانی پارێزگای دھۆك و ھەولێر دەبێت، پلەكانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ كە كەشێكی گەرم ھەیە لە سبەیدا 5-7 پلەی سیلیزی نزمدەبێتەوە.
باس لە ئەوەشدەكات، پلەكانی گەرما لەسەنتەری پارێزگای سلێمانی بەرزترین 26 پلە و نزمترین 19 پلە، ھەولێر 28 بە 22 پلە ، دھۆك 27 بە 20 پلە ، ھەڵەبجە 31 بە 22 پلە ، كەركوك 30 بە 24 پلەی سیلیزی دەبێت، هەروەها لەناوچەكانی گەرمیان بەرزترین پلە 33 پلە و نزمترینیش 24 پلە، لە سنوری ئیدارەی راپەرین 27 بە 22 پلە، لە سنوری ئیدارەی سۆران 25 بە 29 پلەی سیلیزی دەبێت، خێرای با لە كاتەكانی پێشنیوەڕۆوە تا ئێوارە ناوبەناو لە ئاڕاستەی باكوری رۆژئاواوە چالاك ئەبێت بەخێرای 20 تا 45 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.
More News
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
25 mins لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
49 mins لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
25 mins لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
49 mins لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20 hours لهمهوپێش



