
وێستگەی کارەبا
SNN
بڕيارە ئەمڕۆ کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هەرێم دابينبکرێت و بەپێی رێژەی بەکارهێنانی کارەبا لە ئەمڕۆدا پێدانی کارەبا بە شار و شارۆچکەکان دياريدەکرێت، ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانيش دەڵێت “ئەم کاتە گونجاو نييە بۆ تاقيکردنەوە چونکە لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە کارەبا کەم بەکاردێت”.
کەريم عەلی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە پۆستێکيدا رايگەياند: بڕیارە ئەمڕۆ وەزارەتی کارەبا ووزەی کارەبا بۆماوەی 24 کاتژمێر دابین بکات بۆ هەمووناوچەکان وەک و تاقیکردنەوە بۆ دیاری کردنی بەرکەوتەی پارێزگاکان لە ووزەی کارەبا.
راشيگەياندووە: لە ڕێگای ئەم تاقیکردنەوەیەوە ڕێژەی پێدانی کارەبای پارێزگاکان دیاری دەکرێت، ئێمە لە لیژنەی پیشەسازی و ووزە ئەم کاتە بەگونجاو نازانین بۆ ئەو تاقیکردنەوەیە چونکە لەم کاتەدا لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین بەکارهێنانی کارەبا ڕێژەکەی کەمەو هاووڵاتیان زۆرکارەبا بەکارناهێنن لە چاو وەرزی زستان و هاوین.
دەشڵێت “لە ساڵانی ڕابردووشدا بەهۆی ئەم جۆرە تاقیکردنەوانەوە ڕێژەی کارەبای پێویست نەدراوە بەم سنوورە ڕێژەکەی بەو شێوازە بووە”.
کەريم عەلی باسی لەوەشکردووە: پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین نزیکەی %34بووە بەڵام ڕێژەی کارەبای پشکی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک نزیکەی %66بووە، بۆیە ئێمە لە هەستکردنمان بەو گرفتە پێشنیار دەکەین کاتی ئەو تاقیکردنەوەیە بخرێتە مانگەکانی تەمووز و ئاب یاخود کانونی دووەم و شوبات لە ساڵەکاندا.
More News
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
1 hour لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2 hours لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
1 hour لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2 hours لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21 hours لهمهوپێش



