
SNN
ئەمڕۆ شەممە هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە لوبنان بەڕێوەدەچێت، ئەوەش لە کاتێکدايە بەيروت بە قەيرانێکی سەختی ئابووريدا تێدەپەڕێت، بەپێی راپۆرتە ناوخۆييەکانی ئەو وڵاتە: زياتر لە سێ بەشی دانيشتوانەکەی کەوتونەتە ژێر هێڵی هەژاری.
لە هەڵبژاردنەکەی ئەمڕۆی لوبناندا 3.9 مليۆن کەس مافی دەنگدانيان هەيە، هەروەها 103 ليست و 718 کانديد لە 15 ناوچەی ئەو وڵاتەوە رکابەری بەدەستهێنانی زۆرترين کورسی پەرلەمان دەکەن، ئەو ژمارەی کانديد و ليستانەش بەراورد بە هەڵبژاردنی ساڵی 2018 زياديکردووە کە ئەوکاتە 77 ليست و 597 کانديد بوون.
بەيانی ئەمڕۆ، ميشێل عون سەرۆکی لوبنان بەشداری لە هەڵبژادنەکەدا کرد و داوای لە هاووڵاتيان کرد بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکەن و رايگەياند: راستترين شۆڕش لەم کاتەدا چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



