
گۆڕان
SNN
هه‌رچه‌نده پێشتر به‌شێك له به‌رپرسانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان رایانگه‌یاند، “له حكومه‌ت ده‌كشێنه‌وه”، به‌ڵام ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه حه‌وت پۆستى نوێ له حكومه‌ت وه‌رده‌گرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رۆژنامه‌ى هاووڵاتی بڵاویكرده‌وه، “بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان تا هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان له حکومه‌ت ناکشێته‌وه و چه‌ند پۆستێکی نوێ وەردەگرێت”.
به‌پێى هه‌واڵى رۆژنامه‌كه بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان،” پۆسته‌كانى راوێژکار له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری،راوێژکار له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، راوێژکار له وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌کان، راوێژکار له په‌رله‌مانی کوردستان، به‌رێوه‌به‌ری گشتی بۆ به‌دواداچون و ته‌فتیش له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و کاروباری ئاینی، به‌رێوه‌به‌ری گشتی له ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له هه‌ولێر و پشکی گۆڕان له حکومه‌تی خۆجێی پارێزگای سلێمانی وه‌رده‌گرێت”.
بزووتنه‌وه‌كه كاندیدى بۆ سه‌رجه‌م پۆسته‌كان داناوه كه بریتین له، “هادی ئه‌کره‌م بۆ پۆستى راوێژکار له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، به‌هرۆز عه‌لی بۆ پۆستى راوێژکار له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، پێشڕه‌و بابه شێخ بۆ پۆستى راوێژکار له وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌کان، ئه‌رکان ره‌ئوف بۆ پۆستى راوێژکار له په‌رله‌مانی کوردستان، ڕه‌زا جه‌بار بۆ پۆستى به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بۆ به‌دواداچون و ته‌فتیش له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و کاروباری ئاینی، هه‌ڵۆ سه‌ڵاح چاوشین بۆ پۆستى به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له هه‌ولێر، هه‌ڵه‌ت سه‌رۆکی زانکۆی چه‌رموو بۆ پۆستى پشکی گۆڕان له حکومه‌تی خۆجێی پارێزگای سلێمانی”.
وه‌رگرتنى پۆستى نوێ له حكومه‌تى هه‌رێم له‌كاتێكدایه كه له دوو هه‌فته‌ى رابردوودا ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه به فه‌رمى له‌ڕێگه‌ى به‌یاننامه‌یه‌كه‌وه، “ره‌تیكرده‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده‌بن له حكومه‌تى هه‌رێم بكشێنه‌وه”.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
29 mins لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
51 mins لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
3 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
29 mins لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
51 mins لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
3 hours لهمهوپێش



