په‌رله‌مانتارانى سه‌ربه‌خۆى عێراق ده‌ستپێشخه‌رییه‌كیان راگه‌یاند

په‌رله‌مانتارانى سه‌ربه‌خۆ له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق | فۆتۆ: BT
SNN
په‌رله‌مانتارانى سه‌ربه‌خۆى عێراق كه ژماره‌یان ده‌گاته زیاتر له 40 په‌رله‌مانتار ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ده‌ستپێشخه‌رییه‌كى نوێیان راگه‌یاند بۆ رزگاركردنى دۆخى عێراق له چهقبهستووریی.
له ناوه‌ڕۆكى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌دا هاتووه، “پێویسته به‌بێ مه‌رجى پێشوه‌خته كوتله‌ى نوێى په‌رله‌مان دروستبكرێت و حكومه‌تى نوێ هه‌ڵبژێردرێت. پێویسته سه‌رۆكوه‌زیرانى نوێ كه‌سێكى دهستپاكبێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گومانى گه‌نده‌ڵى له‌سه‌ر نه‌بێت”.
له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، “پێویسته پێكهێنانى ده‌وڵه‌تى نوێى عێراق به‌دووربێت له ده‌ستى بیانى و ده‌ستتێوه‌ردانى تێدا نه‌كرێت له‌لایه‌ن وڵاتانه‌وه”.
په‌رله‌مانتاره سه‌ربه‌خۆكان له‌باره‌ى پۆستى سهرۆككۆمارهوه جه‌خت له‌سه‌ر ئهوهشدهكهنهوه، “پێویسته ئه‌و كه‌سه‌ى هه‌ڵده‌بژێردرێت به‌پێى ده‌ستوور هه‌ڵبژێردرێت”.
راگه‌یاندنى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه له‌كاتێكدایه كه له‌ماوه‌ى رابردوودا موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در ده‌ستپێشخه‌رییه‌كى راگه‌یاند و ئاشكرایكرد، “داوا ده‌كات په‌رله‌مانتاره سه‌ربه‌خۆكان حكومه‌ت پێكبهێنن و ئه‌و پشتیوانیان ده‌كات”.
ئه‌میرى مهعمورى، په‌رله‌مانتارى سه‌ربه‌خۆى له‌باره‌ى ناوهڕۆك و گرنگى دهستپێشخهرییهكهیانهوه ده‌ڵێت: “ئه‌گه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌كانى عێراق بهدهممانهوهبێن ده‌كرێت دۆخى عێراق له چه‌قبه‌ستوویی رزگاربكه‌ین، چونكه ئێمه ده‌مانه‌وێت حكومه‌تێك پێكبهێنرێت كه خواسته‌كانى هاووڵاتییان پڕبكاته‌وه”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره سه‌ربه‌خۆیه ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، “ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى ئێمه پرۆسه‌ى چه‌قبه‌ستووى سیاسى له عێراقدا خێراتر ده‌كات به ئاراسته‌ى رزگاربوون له‌و وه‌ستاوییه سیاسییه‌ى كه ئێستا عێراق تێیدایه. ئێمه له‌سه‌ر بنه‌مایی چه‌ندین كۆبوونه‌وه ئه‌م بڕیارانهمانداوه و ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌مان راگه‌یاندووه و تێیدا داوا ده‌كه‌ین پێش هه‌مووشتێك سه‌رۆككۆمار هه‌ڵبژێردرێت پاشانیش سه‌رۆكوه‌زیران”.
ده‌قى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه به زمانى عه‌ره‌بى

More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش


