لەبارەی بوونی ئاردی ژەهراوی لە بازاڕەكانی سلێمانی روونكردنەوە دەدرێت

ئارد
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی تائێستا هیچ تاقیگەیەكی زانستی ئەوەیان نەسەلماندووە كە ئاردی ژەهراوی لە بازاڕەكانی هەرێم بوونی هەبێت بەڵام چەند ڕۆژێكە باس لە بوونی ئاردی ژەهراوی دەكرێت لە بازاڕەكانی سلێمانی، ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش دڵنیایی دەدات كە ئەوەی دەوترێت تائێستا تەنها دەنگۆیەو ئێمەش لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لیژنەیەكی تایبەتمان پێكهێناوە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانیشمان بۆ ڕای گشتی ئاشكرا دەكەین
محەمەد ڕەسووڵ، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند:دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا باس لەوەدەكرا كە بەشێك لەو ئاردەی لە دەرەوە هاوردەی هەرێمی كوردستان دەكریت ئەوەش نیگەرانی لای هاووڵاتیان دروستكرد، بەڵام دواتر لیژنەی تایبەت لەیەلان وەزارەتی كشتوكاڵەوە پێكهێندرا و دڵنیایی درا كە ئەو ئاردەی هاوردە دەكرێت هیچ گرفتێكی نییە، هاوكات ماوەی چەند ڕۆژێكیشە دەنگۆیەك لەناو هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای سلێمانی بڵاو بووەتەوە، گوایە ئاردی سفری هاوردە چەند ماددەیەكی ژەهراویی تێدایە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و بەمەبەستی بەدواداچوون لەسەر ئەو دەنگۆیانە و گەیشتن بەڕاستییەكان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی دروستكردنی دانەوێڵە و بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی گفتوگۆمانكردووە هەموو ئەو لایەنانە پێمان باش بوو كە لیژنەیەك پێكبهێندرێت.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، بەهەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پیوەندیدارەكانی سلێمانی بڕیاری ئەوەماندا، كە لە ڕێگەی ئەنجوومەنی پارێزگاوە، لیژنەیەكی هاوبەش پێك بهێنین، بۆ وەرگرتنی نموونە لە كۆی ئاردی سفری هاوردە و پشكنینی كیمیایی بۆ بكەین، دواتریش ئەنجامی پشكنینەكان بۆ ڕای گشتی ئاشكرا دەكەین.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
36 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
36 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


