وردەكاری بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی بەنزین و هۆكارەكەی لە SNNەوە بزانە

بەنزین
SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە هاووڵاتیان لە چاوەروانی زیاتر هەرزان بوونی نرخی بەنزیندا بوون، بەڵام پێچەوانەی چاوەڕوانییەكانی هاووڵاتیان، جارێكی دیكە نرخی بەنزین ئاستێكی پێوانەیی تۆماركرد و بەرز بوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی بەجۆرێك نرخی لیترێك بە نزینی نۆرماڵ بۆ هەزار دینار بەرز بووەتەوە، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانیش هۆكارەكەی دەخاتەڕوو.
بەهمەن شێخ قادر وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: وەك لەماوەكانی ڕابردوودا جەختمان لەوەكردووەتەوە كە نرخی بەنزین بەناجێگیری دەمێنێتەوە ئەوەش بەهۆی ئەوەی پەیوەندی بە بۆرسەی جیهانییەوە هەیە، بۆیە لە ئێستاشدا بەهۆی گرانبونی نرخی بەنزین لە ئێران و توركیا و كەمی بەرهەمهێنانی ناوخۆوە، نرخی بەنزین جارێكی تر بەرزبۆتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی ئەوەی هەناردەكردنی بەنزینی 690 دیناری لە لایەن عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان ڕاگیراوە، هەروەها حكومەتی هەرێمیش پاڵپشتی لە نرخی بەنزین ناكات، لەگەڵ ئەوەشدا هۆكارێكی تری گرانبوونی نرخی بەنزین، گرانبوونی نرخەكەیەتی لە توركیا و ئێران، كە پێشتر بازرگانانی هەرێم لەو دوو وڵاتەوە بەنزینیان هاوردە دەكرد.
وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، بۆیە تا بڕی بەرهەمی ناوخۆ زیاد نەكرێت، نرخی بەنزینیش جێگیر نابێت و بەردەوام لەبەرزی و نزمیدا دەمێنێتەوە، هەرئەوەش وایكردووە كە ئەمڕۆ نرخی لیترێك بەنزین 50 دیناری تری چووەتەسەرو بەنزینی نۆڕماڵ بە هەزار دینار و موحەسەن بە هەزارو 125 دینار و سۆپەریش بە هەزارو 200 دینار دەفرۆشرێت
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش



