
گەنمی جوتیاران
SNN-عەلی حەمەسەعید
وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەبەوەدەكات: بۆ پڕكردنەوەی پێداویستی ناوخۆی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان، ساڵانە پێوستیمان بەبڕی یەك ملیۆن تۆن گەنم هەیە، بەڵام هەرچەندە بڕی گەنمی ئەمساڵ لە ساڵی ڕابردوو لەڕووی بڕو جۆرەوە باشتر بوو بەڵام نەمانتوانی بگەیەنە ئەو بڕەی كە پێویستمانە، پێشبینی دەكەین ئەمساڵ نزیكەی 350 هەزار تۆن گەنم بەرهەم بێت.
حسێن حەمەكەریم، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: ساڵانە هەرێمی كوردستان پێویستی بە نزیكەی یەك ملیۆن تۆن گەنم هەیە بۆ پڕكردنەوەی پێداویستییەكانی ناوخۆ، بەڵام ئەمساڵ نەمانتوانیوە ئەو بڕە گەنمە بەرهەم بهێنین بەڵكوو پێشبینی دەكەین ئەمساڵ بڕی نزیكەی 350 هەزار تۆن گەنم بەرهەم بهێندرێت.
ئاماژەی بەوشكرد: ئەو گەنمەی ئەمساڵ بەهەم هاتووە لە ڕووی بڕوو كوالیتی و جۆرەكەیەوە لەو گەنمەی ساڵی ڕابردوو بەرهەم هاتووە زۆر باشترە، هاوكات لەڕووی نرخیشەوە ئەمساڵ تەنها یەك نرخ دیاریكراوە كە بۆ هەرتۆنێك 850 هەزار دینار دیاریكراوە، بەڵام ساڵی ڕابردوو سێ جۆر نرخ دیاری كرابوو، هاوكات ئەمساڵ ئەو گەنمانەی پشتیان بە ئاوی باران بەستبوو لە گەرمیانەوە تا دەشتی هەولێر، بەهۆی وشكەساڵییەوە بەرهەمیان نەبووە بەڵام ئەو گەنمانە كە ئاودێری كراون بە نیمچەیی پشتی بە ئاوی باران بەستووە بەرهەمیان باش بووە.
بەهۆی بەردەوامی شەڕی نێوان ڕوسیاو ئۆكرانیا و هەروەها كەمی ڕێژەی باران بارین لە چەند وڵاتێكی بەرهەمهێنەری گەنم بووەتەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی گەنم لە بازارەكانی جیهاندا، لەوچوارچێوەیەشدا حكومەتی عێراق بۆ ئەمساڵ داوایان لە جووتیاران كردووە هەرچەند گەنمیان هەیە رادەستی سایلۆكانی بكەن، یەك تۆن بە 850 هەزار دینار دیاریكراوە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش


