وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف: ئەو پارە زیادەی لە حاجیان وەردەگیرێت بە هۆی باشتربوونی کوالێتی خواردنە

مەراسیمی حەج
SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی عێراق نرخی گواستنەوە و تێچووی حەجی ئەمساڵی بە چوارهەزار 200 دۆلار دیاریكرد، بەڵام بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم نرخەكەیان بە چوار هەزار و700 دۆلار دیاریكردووە، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافیش ئاماژە بەوەدەكات جیاوازی ئەو 500 دلۆلارە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئەو خواردن و جێگای مانەوە و پێداویستییە تەندروستیانەی بۆ حاجیانی هەرێم دابیندەكرێت كوالیتیان باشترە.
نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: جیاوازی نرخی تێچووی حەجی ئەمساڵ بەراورد بە تێچووی حەج لەگەڵ پارێزگاكانی عێراق پەیوەندی بەو خزمەتگوزارییانەوە هەیە كە بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم پێشكەش بە حاجیانی هەرێمی دەكات، لە دابینكردنی سێ ژەم خواردن و دابینكردنی شوێنی حەوانەی نزیكتر لە حەرەمی پیرۆز و دابینكردنی پێداویستی تەندروستی و دابینكردنی هۆیەكانی هاتووچۆ بۆ حاجیان
ئاماژەی بەوەشكرد، بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان هەموو هەوڵێكی داوە بە باشتین شێوە بە باشترین كوالیتی خزمەتگوزارییەكانی حاجیان دابین بكات، بۆیە هەر ئەمەش وایكردووە كە نرخەكان جیایوازیان هەبێت و بڕی 500 دۆلار زیاتر لە حاجیانی هەرێم وەربگیرێت بە رارود بە حاجیانی عێراق.
وتەبێژەكەی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێم جەختی لەوەشكردەوە، تێژووی حەجی ئەمساڵ لە هەرێمی كوردستان بەراورد بە وڵاتانی توركیاو فەلەستین و لوبنان زۆر باشترە چونكە لەووڵاتانە نرخی حەج زۆر بەرزە و لەهەرێمی كوردستان نرخەكان باشن.
وتەكانی وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێم لە كاتێكدایە كە هەفتەی رابردوو بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، تێچوی حەجی ئەمساڵ بە رێگەی ئاسمانی چوار هەزار و 200 دۆلارە بەڵام حكومەتی هەرێم چوار هەزار و 700 دۆلاری دیاریكرووە وەك تێچووی حەجی ئەمساڵ
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش


