
پێشانگاى ههلى كارى دامهزراوهى ڤیم | فۆتۆ: SNN
SNN- محەمەد سەلامی
دامەزراوەی ڤیم لە شاری سلێمانی بە بەشداری نزیکەی 120 کۆمپانیا پێشانگای هەلی کار ساز دەکات و تیایدا زیاتر لە هەزار و 100 هەلی کار رادەگەیەنرێت.
لەو بارەوە دەرون جەمال رێکخەری پڕۆژەکانی دامەزراوەی ڤیم بە SNNی راگەیاند: پێشانگاکە لە رۆژانی 25و 26ی ی حوزەیران بەڕێوەدەچێت و نزیکەی 120 کۆمپانیا بەشدارن.
باسی لەوەشکرد کە پلانیان دانابوو بۆ ئەوەی هەزار و 100 هەلی کار لەو پێشانگایەدا رابگەیەنن، بەڵام خۆشبەختانە ژمارەی هەلی کارەکان زۆر لەوەش زیاترە کە رادەگەیەنرێن.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە نە تەمەن و نە رەگەز و تەنانەت بڕوانامەش نەکراوە بە پێوەر و هەلی کار سەرجەم ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە خوازیاری دۆزینەوەی کارن، ئەوەشی خستەڕوو کە لەگەڵ کۆمپانیاکاندا مەرجی ئەوەشیان داناوە کە تەنیا سی ڤی وەرگرتن نەبێت و دواتر بەدواداچوون دەکەن بۆ ئەوەی بزانن کۆمپانیاکان ئەو بەڵێنانەی کە داویانە بردوویانەتە سەر یا نا.
پێشانگاکە رۆژانی شەممە و یەکشەممە 25-26/ی حوزەیران لە کاتژمێر 9ی بەیانی بۆ 6ی ئێوارە لە دامەزراوەی ڤیم لە پشت پارکی دایک لە سلێمانی بەڕێوە دەچێت.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
7 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
7 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
9 hours لهمهوپێش



