نوێترین زانیاری لەبارەی شەپۆلی خۆڵبارین و نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما

خۆڵبارین
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری كەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات ئەمڕۆ پلەكانی گەرما زیاتر دابەزین بەخۆیانەوە دەبینن بەجۆرێك بەراورد بە هەفتەی پێشوو پلەكانی گەرما نزیكەی شەش پلە دادەبەزن، هاوكات ئەو شەپۆلە خۆڵباینەی لە شەوی ڕابردووەوە سلێمانی گرتووەتەوە تا ئێوارەی ئەمڕۆ كاریگەری دەمێنێت.
ئاسۆ كەمال، بەڕێوەبەری كەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی هاتنی بارستە هەوایەكی مامناوەندەوە دوو ڕۆژە لەسەر یەك پلەكانی گەرما بەرەو نزم بوونەوە دەچن، بەجۆرێك لەماوەی دوو ڕۆژدا پلەكانی گەرما سێ پلە نزم بوونەتەوە و بەراورد بە هەفتەی ڕابردووش نزیكەی شەش پلە نزم بوونەتەوە بەتایبەت هەفتەی پێشوو لە هەندێك ناوچە بەتایبەت گەرمیان و خانەقین پلەكانی گەرما تۆمارێكی پێوانەییان تۆماركرد و گەیشتە سەروو 50 پلە.
ئاماژەی بەوەشكرد، دابەزینی پلەكانی گەرما تا ڕۆژی هەینی بەردەوامی دەبێت و چەند پلەیەكی دیكەش دادەبەزن، بەڵام دواتر جارێكی دیكە پلەكانی گەرما بەرز بوونەوە بە خۆیانەوە دەبینن ئەوەش دۆخێكی ئاساییە و بەتایبەت كە لەئێستادا لە وەرزی هاوینداین ، هاوكات لە شەوی ڕابردووشەوە شەپۆلێكی مام ناوەندی خۆڵبارین ڕووی لە سلێمانی كردووە.
بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، كاریگەری ئەو شەپۆلی خۆڵبارینە تا ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە بەردەوامی دەبێت و سبەی پێنج شەممە كاریگەری بەتەواوی نامێنێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
22 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
22 hours لهمهوپێش


