
پیاوێك كه تووندوتیژى به‌رامبه‌ر كراوه | فۆتۆ: MUNDO
SNN
رێكخراوى (هاریكارى یاسایی ژنان) ئامارى تووندوتیژى خێزانى له شه‌ش مانگى رابردووى ئه‌مساڵدا بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، “له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه تاوه‌كو ئێستا 82 ژن یان كوژراون یان خۆیان كوشتووه یانیش خۆیان سووتاندووه”.
رێكخراوى هاریكارى یاسایی ژنان ناسراو به (ئۆلا) ئامارەکانی تووندوتیژی خێزانی و تووندوتیژی دژی ژنان بۆ شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ له راپۆرتێكدا له‌ژێر ناونیشانى ” چاودێری جێبەجێکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی تووندوتیژی خێزانی” بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، “له ماوه‌ى شه‌ش مانگى 2022دا رێژه‌ى تووندوتیژى دژى ژنان به به‌راورد به دوو ساڵى رابردوو به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو زیادیكردووه”.
له راپۆرته‌كه‌دا كه به‌پێى پارێزگاكان و جۆرى كوشتن و خۆكوشتنه‌كان جیاكراوه‌ته‌وه زانیارییه‌كان به‌مشێوه‌یه ریزكراون، لە ئه‌مساڵدا 31 ژن خۆیان کوشتووە و 22 ژن کوژراون و 29 ژنیش خۆیان سووتاندووە، بەمشێوەیە:
– لە پارێزگای هەولێر: نۆ ژن خۆیان کوشتووە، حه‌وت ژن کوژراون و 10 ژنیش خۆیان سووتاندووە.
– لە پارێزگای سلێمانی: حه‌وت ژن خۆیان کوشتووە، چوار ژن کوژراون و شه‌ش ژنیش خۆیان سووتاندووە.
– لە پارێزگای دهۆک: هه‌شت ژن خۆیان کوشتووە، حه‌وت ژن کوژراون و 10 ژنیش خۆیان سووتاندووە.
– لە ئیدارەی گەرمیان: چوار ژن خۆیان کوشتووە و سێ ژنیش خۆیان سووتاندووە.
– لە ئیدارەی ڕاپەڕین: سێ ژن خۆیان کوشتووە، سێ ژن کوژراون.
– لە ئیدارەی سۆران: یەک ژن کوژراوە
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
4 hours لهمهوپێش



