“بۆیە بەنزینی 690 دیناری دەدرێتە پاسەكان بۆ ئەوەی كرێی گواستنەوە دابەزێنن”

SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە ماوەی چەند رۆژێكە بەئامانجی كەمكردنەوەی نرخی كرێی گواستنەوە لە سلێمانی دەستكراوە بەدابەشكردنی بەنزینی 690 دیناری، بەڵام هێشتا كرێی گواستنەوەی پاسەكان بە 750 دینارە، سرۆكی لیژنەی وەزەش لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی جەخت لەوەدەكاتەوە بۆیە بەنزینی 690 دیناری دەدرێتە پاس و تەكسی بۆ ئەوەی نرخەكان دابەزێنن ئەگەر وانەكەن لیژنەی تایبەت مەند ڕێكاری پێویست دەگرنەبەر.
كەریم عەلی، سەرۆكی لیژنەی وزە و پیشەسازی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: یەكێك لە ئامانجە سەرەكییەكانی دابەشكردنی بەنزین بە نرخی 690 دینار بۆ هێلەكانی پاس و تاكسی ئەوەبوو كە نرخی گواستنەوەی هاووڵاتیانیش كەمبكرێتەوە، هەرچەندە چەند ڕۆژێكی كەمە دەستكراوە بەدابەشكردنی ئەو بەنزینە 690 دینارییە بەڵام لە ڕۆژانی داهاتوودا دەبێت گۆڕانكاریبەسەر نرخی گواستنەوەی هاووڵاتیاندا بێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر دابەشكردنی بەنزینی 690 دناری بەردەوام بێت و لەبەرامبەریشدا نرخی گواستنەوەی هاووڵاتیان بە پاس و تاكسی هەر گرانبێت، كەواتە هیچمان نەكردووە، بۆیە ئەگەر لە ڕۆژانی داهاتوودا نرخی گواستنەوە گۆڕانكاری بەسەردا نەیەت و نرخەكان دانەبەزن ئەوا لیژنەی تایبەتمەند بەدواداچوون دەكەن و ڕێكاری پێوست دەگرنەبەر، چونكە ئێمە لایەنێكی جێبەجێكار نین بەڵكوو چاودێری حكومەت دەكەین.
وتەكانی سەرۆكی لیژنەی وەزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەكاتێكدایە كە بەهۆی كەمی بەنزین و بەرزبوونەوەی نرخەكەی بۆ زیاتر لە هەزار دینار بۆ هەر لیترێك، هێڵەكانی گواستنەوە بەتایبەت پاسەكان نرخی گواستنەوەی هاووڵاتیان لە 500 دینارەوە زیاد كرد بۆ 750 دینار، بەڵام چەند ڕۆژێكە بەنزینی 690دیناری بە پاس و تاكسی دەدرێت بەلام هێشتا بەشێكیان نرخەكانیان دانەبەزاندووە.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



