
فەریق ڕوکنی خانەنشین جه‌بار یاوه‌ر | فۆتۆ: KRG
SNN
فەریق ڕوکنی خانەنشین جه‌بار یاوه‌ر رایده‌گه‌یه‌نێت، هەرێمی کوردستان بەردەوام لە ژێر هەڕەشەی درۆن و رۆکێتدایە و ده‌شڵێت: “هەرێم خۆی ئەو توانایەی نییە کە بتوانێت ئاسمانی خۆی بپارێزێت”.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 24ى حوزه‌یران، بۆ جارى دووه‌م له‌ڕێگه‌ى مووشه‌كه‌وه هێرشكرایه سه‌ر كێڵگه‌ى غازى كۆرمۆر له نزیك ناحیه‌ى قادر كه‌رم سه‌ربه قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ، ئه‌مه سه‌ڕه‌ڕاى ئه‌و زنجیره هێرشانه‌ى كه له ماوه‌ى دوو ساڵى رابردوودا به‌رده‌وام ده‌كرێنه سه‌ر ناوچه‌كانى تر‌ى هه‌رێم به‌تایبه‌تى هه‌ولێر له‌ڕێگه‌ى فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان و مووشه‌كه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه جەبار یاوەر، فەریق ڕوکنی خانەنشین و شارەزای بواری سەربازی و پێشمەرگە له نوێترین چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ ده‌نگى ئه‌مریكا ده‌ڵێت: “هەرێمی کوردستان بەردەوام لەژێر هەڕەشەی درۆن و رۆکێتدایە. هەرێم خۆی ئەو توانایەی نییە کە بتوانێت ئاسمانی خۆی بپارێزێت و پاراستنی ئاسمان و سنوور بەپێی دەستوور ئەرکێکی دەستووری و سیادیە و دەگەڕێتەوە بۆ حکومەتی عێراق”.
ئه‌و به‌رپرسه سه‌ربازییه پێشووه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو، “بەردەوام درۆنی هێزەکانی تورکیا هەیە، کە هەندێک جار بە قوڵایی 250 بۆ 300 کیلۆمەتر، دێن لە ئامانجەکانی خۆیان دەدەن بە تایبەت کە شەڕیان لەگەڵ پەکەکە هەیە، بەردەوام بە درێژایی ئەو 300 کیلۆمەترە بە پێی ئامار بە دەیان جار ئاسمانی هەرێمی کوردستان دەبەزێنرێت، بە فڕۆکە و رۆکێت و تۆپ بارانیش دەکرێت، سنوورەکانی لەگەڵ تورکیا و ئێرانیش ناتوانێت کۆنتڕۆڵ بکات”.
به وته‌ى جه‌بار یاوه‌ر، “تورکیا جیاوازی نێوان هێزەکانی ڕۆژئاوا و پەکەکە ناکات و پێی وایە، ئەوانیش تیرۆرستن، زۆر جار لە کۆبانێ لێیان دەدات”، به‌ڵام به یه‌كچاو سه‌یرى به‌رپرسانى هه‌رێم و په‌كه‌كه ناكات له‌و باره‌یه‌شه‌وه روونیدهكاهوه، “تا ئێستا بەرپرسێکی هەرێم لەلایەن تورکیاوە نەکراوەتە ئامانج بۆیە ناتوانم بڵێم: هەموو کورد بەیەک چاو سەیر دەکات، بە ئاشکرا ناڵێت دژی حیزبەکانی هەرێمم، وە نوێنەرایەتی هەیە”.
ئه‌و فەریق ڕوکنی خانەنشینه ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه، “توركیا بەئاشکرا دەڵێت: پەکەکە دوژمنی سەرسەختی منە، هەر کەسێک هەماهەنگ بێت لەگەڵ پەکەکە وەک هێزەکان لە شەنگال یان هەندێک جار لە پژاک دەدات کە ئۆپۆزسیۆنی ئێرانن، بەڵام چەند جارێک ئەوانیشی شەهید کردووە، چونکە پیێوایە هەماهەنگی پەکەکەن”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
12 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
13 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
14 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
12 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
13 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
14 hours لهمهوپێش



