
سهردانى قوباد تاڵهبانى بۆ كێڵگهى كۆرمۆر | فۆتۆ: Azhi Omar
SNN
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران بەیاوەری وەزیرانی پێشمەرگە و سامانە سروشتییەکان بەوەکالەت وبەرپرسانی تری ئەمنی، شەوی 25ى حوزهیران سەردانی کێڵگەی غازی کۆرمۆری کرد و لەگەڵ بەرپرسانی کۆمپانیای دانا غاز کۆبووەوە.
لەکۆبوونەوەکەدا کە بریکاری وەزیری سامانە سروشتییەکان ئامادەی بوو، باس لە هێرشە مووشەکییەکانی سەر پڕۆژەی فراوانکردنی کێڵگەی غازی کۆرمۆر کرا.
قوباد تاڵەبانی دڵنیایی پێدان کە کار دەکەن لەپێناو پاراستنی ژیانی کارمەندانی ناو کێڵگەکە و ئەوان وەکو حکومەتی هەرێم بەهیچ شێوەیەک رێگرنین لەبەردەم هاتووچۆی کارمەندان و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق لەسەر خەت دەبن بەمەبەستی بەرگرتن لەڕوونەدانی لەو جۆرە هێرشانە.
لەکۆبوونەوەکە دڵنیایی درا بە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان کە؛ ھێرشەكان هیچ کاریگەرییان نابێت لەسەر بەرهەمهێنانی غازی سروشتی و غازی شل و پێداویستی هاوڵاتییان پارێزراو دەبێت.
ئەم سەردانە لەکاتێکدایە کە لە چەند رۆژی رابردوو، هێرشی موشەکی کرایە سەر پڕۆژەی فراوانکردنی کێڵگەی کۆرمۆر.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش



