“هیچ وەزیرێکی حکومەتەکەی کازمی بەشداریی حکومەتی نوێ ناکات”

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق
SNN
تورکی عەتەبی سەرکردەی سەر بە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “تێبینییەکی زۆر گەورە و بنەرەتیی لەسەر ئاستی کارکردنی حکومەتەکەی مستەفا کازمیی هەیە، هەربۆیە بەپێی هەموو خوێندنەوەکان هییچکام لە وەزیرەکانی حکومەتەکەی بەشداریی کابینەی نوێی حکومەت ناکەن.”
ئەو سەرکردەیەی دەوڵەتی یاسا هەروەک ئاماژەی بەوەکردووە کە حکومەتی داهاتووی بەغدا حکومەتی ئەرک و کارە لە پێشینەکانە، بۆیە پشتبەستنی بە خەڵکانی بەتوانا و لێوەشاوە زۆر گرنگە، بەڵام لەوەش گرنگتر بریتییە لە بوونی دیدگایەکی هەمەلایەنە بۆ چارەسەرکردنی ئەو هەڵانەی حکومەتی کازمیی بەتایبەتی لەبواری ئابوورییدا کردوویەتی.
بەهەمانشێوە بەشێک لە پەرلەمانتارانی دەوڵەتی یایا تێبینیان لەسەر دەسەڵاتی کازمی هەیە و دەڵێن، حکومەتەکەی مستەفا کازمی لایەنێکی سەرەکیی درووستبوونی ئەو کێشە و قەیرانانەیە کە لە وڵاتدا هەن، وتووشیەتی کازمی ئامادەیە هەموو کارێک بکات تەنیا بۆئەوەی جارێکی تر پۆستی سەرۆکوەزیران بەدەست بهینێتەوە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش



