
SNN-عه‌لى حه‌مه سه‌عید
دواى ئه‌وه‌ى ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه هێرشى موشه‌كى ئه‌نجام ده‌درێت بۆسه‌ر كێڵگه‌ى غازى كۆرمۆر هاوكات ده‌نگۆى جوڵه‌پێكردنى هێزى سه‌ربازى عێراقى بۆ ناوچەکە لە ئارادایە، به‌ڵام به‌رپرسانى ئیدارى و ئه‌منى له سنوره‌كه جه‌خت له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه كه دۆخى ئه‌منى كێڵگه‌كه ئاساییه‌و به‌رهه‌مهێنانى غازیش ئاساییه‌و سه‌ردانه‌كه‌ى قوباد تاڵه‌بانیش هێنده‌ى دیكه دۆخه‌كه‌ى ئاسایى كردووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه له‌به‌رپرسانى ئه‌منى و ئیدارى له سنوورى قادركه‌ره‌م و كێڵگه‌ى غازى كۆرۆمۆ به SNNدراون: دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ بۆ جارى سێیه‌م هێرشى مووشه‌كى كرایه سه‌ر كێڵگه‌ى غازى كۆرۆمۆر، له‌سه‌رەتادا جۆرێك له دڵه‌ڕاوكێ لاى كارمه‌ندانى كارگه‌كه دروستبوو، به‌ڵام دواتر( قوباد تاڵه‌بانى) جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت و وه‌زیرى پێشمه‌ر گه وسامانه سروشتیه‌كان و چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كى ئه‌منى سه‌ردانى سنووره‌كه‌یان كرد، دۆخه‌كه ته‌واو ئاسایى بووه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: خۆشبه‌ختانه له‌كۆى ئه‌و هێرشانه‌ى كراوه‌ته سه‌ر كێڵگه‌ى غازى كۆرۆمۆر تائێستا نه‌زیانى گیانى هه‌بووه نه زیانى مادى، به‌ڵكوو ته‌نها ترس و دڵه‌ڕاوكێیان دروستكردووه، تائێستا هیچ گرفتیك بۆ كاركردنى كارمه‌ندانى ناو كیڵگه‌ى كۆرۆمۆر و هه‌روه‌ها به‌رهه‌مهێنانى غازى سروشتى و ڕه‌وانه‌كردنى بۆ شوێنى مه‌به‌ست دروست نه‌بووه و هاوشێوه‌ى رۆژانى ڕابردوو كاركردن و به‌رهه‌مهێنان به‌رده‌وامى هه‌یه.
به‌رپرسانى ئه‌منى سنووره‌كه‌ش بۆ SNNجه‌خت له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه تا ئێستا سه‌رچاوه‌ى هاویشتنى ئه‌و مووشه‌كانه به‌ڕوونى ده‌رنه‌كه‌وتووه به‌ڵام به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ چه‌ندین لایه‌نى په‌یوه‌ندیدارى ئه‌منى لێكۆڵینه‌وه‌ى پێویست له‌و باره‌یه‌وه ده‌ستیان پێكردووه.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9 hours لهمهوپێش



