زەرەر و زیانەكانی باران و ڕەشەباكەی شەوی ڕابردووی سلێمانی ڕاگەیەندرا

0
395

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەهۆی ئەو شەپۆلی باران بارین و ڕەشەبایەی شەوی ڕابردوو شاری سلێمانی و دەوروبەری گرتەوە، بووەهۆی زیان گەیاندن بە دەیان تاوەری گواستنەوەی كارەبا و وێستگەی كارەبایی، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای سلێمانی ئاماژە بەوەدەكەن بەهۆی رەشەبا و هەورە بروسكەی شەوی ڕابردووەوە زیاتر لە 100 فیدەری كارەبا لەكاركەوتون.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی كە وێنەیەكیان بۆ SNN ناردووە ئەوەخراوەتەڕوو، بەهۆی ڕەشەبا و هەورە بروسكەی شەوی رابردوو لە ناو شاری سلێمانی 45 فیدەر و 11 هێڵی 33 كەیڤی لەكاركەوتن وهاوكات هەر بەهەمان هۆ لە دەرەوەی شاریش 50 فیدەر و پێنج هێڵی 33 كەیڤی لەكاركەوتن.

ئاماژە بەوەشكراوە، خۆشبەختانە زۆربەی كێشەكانی سەر تۆڕی كارەبای سلێمانی چارەسەر كراون و تیمەكان سەرقاڵی چارەسەركردنی ئەو كێشانەی دیكەن كە ماون.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ئەوەش خراوەتەڕوو، لە قەزای كۆیەش بەهۆی ڕەشەبا و هەورە بروسكە زیان بەر چەند ستونێكی كارەبا كەوتووە و لە ئێستاشدا فەرمانگەی كارەبای كۆیە سەرقاڵی چاككردنەوەی ستونەكانن

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this