مەیدانی ئاژەڵان
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەوتەی ئاژەڵدارانی ناو مەیدانی ئاژەڵفرۆشان ساڵانە لەگەڵ هاتنی جەژنی قوربان خواست لەسەر كڕینی ئاژەڵ زۆر دەبێت هەر ئەمەش وادەكات نرخەكانیش بەرز ببنەوە، بەڵام جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو ئەمساڵ نرخی ئاژەڵ بەڕێژەی لە %15 زیاتر بەرز بووەتەوە و لەرۆژانی داهاتووش زیاتر بەرز دەبێتەوە.
ستار نامیق، یەكێك لە ئاژەڵدارانی ناو مەیدانی ئاژەڵفرۆشانی شارەزوور بە SNNی ڕاگەیاند: هاوشێوەی سەرجەم كاڵاو شمەكەكانی دیكە نرخی ئاژەڵیش لەناو مەیدانی ئاژەڵان بەرز بووەتەوە و بەردەوامیشە لەبەرز بوونەوە ئەوەش بەهۆی نزیكبوونەوەی جەژنی قوربان و كڕینی ئاژەڵ لەلایەن موسڵمانانەو بۆ ئەوەی بیكەنە قوربانی، بۆیە بەگشتی ئەگەر بەراوردی بكەین بە ساڵی ڕابردوو لەم كاتەدا نرخی ئاژەڵ لە %15 زیاتر بەرز بووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئیِستادا نرخی كیلۆیك ئاژەڵی زیندوو لە جۆری بزن و مەڕ لە مەیدانی ئاژەڵان بە پێنج هەزار و 750 دینار دەفرۆشرێت ئاژەلی گەورەش لە جۆری مانگا و گوێركە لە دەوروبەری پێنج هەزار و 500 دیناردایە، بەڵام ئاژەڵی بچوكی وەك بەرخ و كاوڕ لەسەروو شەش هەزار دینارەوە دەفرۆشرێت، لای قەسابەكانیش كیلۆیەك گۆشت بە سەروو 15 هەزار دینارە.
ئەو ئاژەڵدارەی شارەزوور ئەوەشی خستەڕوو، هەرچەندە هاوردە كردنی ئاژەڵ لە ئیرانەوە بە شێوەی نایاسایی و قاچاغ بەردەوامی هەیە، بەڵام هاووڵاتیان زیاتر خواستیان لەسەر ئاژەڵی ناوخۆیی زیاترە چونكە ئاژەڵی دەرەوە بەتایبەت ئێرانی كاتێك هاوردە دەكرێن زۆر ماندوو دەكرێن و گۆشتی زۆریان پێوە نییە و باش بەخێونەكراون.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


