وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ى كۆرمۆر هاته ده‌نگ

نێد پرایس، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا | فۆتۆ: AFP
SNN
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا راگه‌یاند، هێرشه مووشهكییهكانى چه‌ند رۆژى رابردووى هه‌رێمى كوردستان سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین، وتیشى: “ئامانجى هێرشه‌كه لاوازكردنى ئابوورى هه‌رێمى كوردستانه”.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر نێد پرایس، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، “ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پشتگیری لە هاوبەشەکانمان دەکات لە سەرکۆنەکردنی هێرشە دووبارەبووەکانی مووشەکی و هاوەن کە ئامانجیان هەرێمی کوردستانە لەوانەش سێ هێرشەکەی چوار رۆژی رابردووی سەر ژێرخانی نەوت و گاز لە پارێزگای سلێمانی”.
وتیشى: “ئەم هێرشانە بۆ تێکدانی سەقامگیری ئابووری داڕێژراون و بە هەمان ئەندازە ئەم هێرشانە مەبەستیان تەحەدیکردنی سەروەری عێراق و چاندنی تۆی دووبەرەکی و ترساندنە”.
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “پێویستە لێکۆڵینەوە لەم هێرشانە بکرێتن و ئەوانەی بەرپرسن لە ئەنجامدانی ئەم هێرشانە رووبەڕووی یاسا بکرێنەوە”.
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، “بەردەوام دەبین لە پشتگیریکردنی خەڵکی عێراق و لەوانەش هاوبەشەکانمان لە هەرێمی کوردستان لە دژی ئەم جۆرە تووندوتیژییە قبوڵنەکراوەدا و بەردەوامدەبین بۆ دۆزینەوەی هەر دەرفەتێک بۆ پشتگیریکردنی ئاسایش و بەرەوپێشچوونی عێراق”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17 hours لهمهوپێش -
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17 hours لهمهوپێش -
18 hours لهمهوپێش



