
باران بارین لە سلێمانی
SNN
تاوه‌كو كۆتایی مانگى حوزه‌یران كه‌شێكى ته‌ڕ و باراناویی روو له هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و كه‌شوهه‌وا فێنك ده‌بێت.
شاڵاو هیدایه‌ت، شاره‌زاى بوارى كه‌شناسى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 26ى حوزه‌یران رایگه‌یاند، “ئه‌و نزمه په‌ستانه‌ى ده‌ریاى ڕه‌ش كه دوێنێ كاریگه‌رییه‌كه‌ى له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان ده‌ركه‌وت بووه‌ته هۆكارى رەخساندنی کەشێکی تاڕادەیەکی باشی فێنکی باڵادەست لەسەر ناوچەکە”.
وتیشى: “بەهۆی بەردەوام بوونی کاریگەری ئەم نزمە پەستانە لەسەر حەوزی دەریای ڕەش و دەوروبەری تایبەت کە لەناوچە جیا جیاکانی تورکیا و باکووری ئێران لە داهاتووشدا تاکۆتایی مانگ کاریگەری دەمێنێت کەشێکی تەڕ و باراناوی و هەورە بروسکاوی دروستدەکات لەسەریان”.
ئه‌و شاره‌زایه‌ى بوارى كه‌شناسى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “ئه‌م نزمه په‌ستانه هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ى كه تۆپەڵە هەوای گەرم باڵادەست نەبێت لەم مانگەدا لە ناوچەکە، بۆیە پلەکانی گەرما تانزیک بۆ کۆتایی مانگ بەگشتی بەرز نابنەوە ئەو کاتیش بەپلەی کەم بەرز دەبنەوە و زۆر بەرزنابنەوە ، لەناو هەفتەی یەکەمی مانگی حەوتیش بارستە هەوای تری تاڕادەیەک فێنکی تر لەئارادایە”.
له كۆتایدا ئه‌و شاره‌زایه‌ى كه‌شناسى ئاشكراشیكردووه، “تا ئێستا هیچ تۆپەڵە هەوایەکی گەرمی بەهێز بەگشتی بۆ ناوچەکان لەئارادانیيە بەمنزیکانە”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


