
زارا محهمهد، كچه چالاكوانى كورد | فۆتۆ: تۆڕه كۆمهڵایهتییهكان
SNN
ئهو كچه مامۆستا كوردهى لهسهر فێركردنى زمانى كوردى له وڵاتى ئێران زیندانیكرا بهشێوهیهكى كاتى بۆ سهردانیكردنى باوكى ئازادكرا كه لهژێر چاودێرى چڕدایه.
ئهمڕۆ رێكخراوى مافى مرۆڤى ههنگاو له راگهیهنراوێكدا رایگهیاند، “زارا محەمەدی مامۆستای زمانی کوردی و بەرپرسی ئەنجوومەنی فەرهەنگی کۆمەڵایەتیی نۆژین دوای شهش مانگ بەندکران لە ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی شاری سنە رۆژی یەکشەممە 5 حوزهیران، دوای ئەوەی داواکاری ناوبراو بۆ کەڵک وەرگرتن لە مافی پشوو پەسەند کرا، نێردرایە پشوو”.
رێكخراوهكه ئهوهشى ئاشكرا كردووه، “باری تەندروستی باوکی زارا محەمەدی ناجێگیرە و چەند رۆژێکە لە بەشی ISU راگیراوە و ناوەندە ئەمنییەکان بە مەبەستی چاوپێکەوتن لەگەڵ باوکی، رەزامەندییان نیشانداوە کە بۆ ماوەی 10 رۆژ مافی پشووى پێبدرێت هەتا لەگەڵ باوکی چاوپێکەوتنی هەبێت”.
ناردنی زارا محەمەدی بۆ پشوو لە كاتێكدایه کە ناوەندە ئەمنییەکان نەورۆزی ئەمساڵ لەگەڵ داوای مافی پشوو لەلایەن زارا محەمەدییەوە رەزامەندییان نیشاننەدابوو.
زارا محەمەدی مامۆستای زمانی کوردی و بەرپرسی ئەنجوومەنی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی نۆژین رۆژی شەممە 18ی كانونى دووهمى 2021 بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای پێنج ساڵ بەندکرانەکەی بانگی ناوەندی جێبەجێکردنی سزاکانی سنە کرا و لەوێ دەستبەسەر کرا.
زارا محەمەدی تەمەن 30 ساڵ و بەرپرسی ئەنجوومەنی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی نۆژین دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵیان هاوکات لەگەڵ دوو کەسی دیکەی ئەندامی ئەنجوومەنی نۆژین دەستبەسەر و دوای حهوت مانگ بە دانانی بارمتەی 700 ملیۆن تمەنی بەشێوەی کاتی تا راگەیاندنی ئهنجامى کۆتایی دۆسیەکەی ئازاد کرا.
ئەم مامۆستایەی زمانی کوردی لە مانگی پووشپەڕی ساڵی ڕابردوو لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەری سەعیدی بە تۆمەتی پێکهێنانی گرووپ و دەستە دژی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، سزای 10 ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو. دەرچوونی سزای 10 ساڵ بەندکران بە تۆمەتی پێکهێنانی گرووپ لە کاتێکدایە کە زارا محەمەدی تەنیا ئەندامی ئەنجوومەنی نۆژین بووە و دادگا ئەو ئەنجوومەنەی لە هەموو تۆمەتەکان بێ بەری کردبوو.
ئەم سزایە ڕەزبەری هەمان ساڵ لەلایەن لقی چوارەمی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر مستەفا تەیاری بۆ پێنج ساڵ بەندکران کەم کرایەوە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


