
لۆگۆى پارتى دیموکراتى کوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌بێ مه‌رج ده‌چینه گفتوگۆوه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان، ده‌شڵێت: “به‌هێزبوونى ئێمه له پرۆسه‌ى سیاسى عێراقدا ماف و ئه‌ركه”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه جه‌عفه‌ر ئیمینیكى، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به میدیاى نزیك له حزبه‌كه‌ى راگه‌یاند، “ئێمه وه‌ك پارتى ئاماده‌ین به‌بێ مه‌رج بچینه گفتوگۆوه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى عێراق له چه‌قبه‌ستوویی سیاسى رزگار بكه‌ین”.
وتیشى: “پارێزگارى له ده‌ستوورى عێراق ئه‌و بابه‌ته‌یه كه له‌لایى ئێمه وه‌ك پارتى زۆر گرنگه”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، “ئێمه وه‌ك پارتى كراوه‌ین به‌ڕووى پرۆسه‌ى سیاسی‌دا له عێراق”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا جه‌عفه‌ر ئیمینیكى ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، “به‌هێزبوونى ئێمه له پرۆسه‌ى سیاسى عێراقدا هه‌م مافه هه‌م ئه‌ركه، بۆیه ئه‌رك و مافى ئێمه‌یه كه پێگه‌مان له به‌غدا به‌هێز بێت”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


