“کارەکانمان لە فراوانکردنی کێڵگەی کۆرمۆردا بەشێوەیەکی کاتی راگرتووە”

کارمەندێکی دانە غاز
SNN
کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، لەدوای هێرشە مووشەکییەکانی چەند رۆژی رابردوو بڕیاریان داوە بە راگرتنی کارەکانیان لە فراوانکردنی کێڵگەی کۆرمۆر بۆ ماوەیەکەی کاتی لە سنوری چەمچەماڵ تا ئەو کاتەی دۆخەکە ئەمنییەکان ئاسایی دەبنەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، کۆمپانیای دانەغاز لە راگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بە کەوتنەخوارەوەی دوو مووشەک کردووە لە رۆژەکانی هەینی و شەممەدا لە کێڵگەی کۆرمۆری هەرێمی کوردستان و باسی لەوەشکردووە کە مووشەکەکان هیچ زیانێکیان نەبووە و بەرهەمهێنان بەشێوەیەکی ئاسایی بەردەوامی هەیە.
کۆمپانیاکە لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، بەشێوەیەکی راستەوخۆ لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هەماهەنگی دەکەن کە لەگەڵ حکومەتی عێراق پاڵپشتی بەهێزی خۆیان بۆ کۆمپانیاکە دەربڕیووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان رێکاری پێویستی لەبارەی هێرشەکەوە گرتووەتەبەر و ئاسایشی ناوچەی کۆرمۆری باشتر کردووە و هێزێکی زیاتری سەربازی نۆ ناوچەکە دابین کردووە.
کۆمپانیای دانەغاز کۆمپانیایەکی ئیماڕاتییە و لە ساڵی 2008ەوە گرێبەستی لەگەڵ حکومەتی هەرێم هەیە بۆ پەرەپێدان و دەرهێنانی گازی سروشتی هەرێم.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


