
تابلۆى نوێى ئۆتۆمبێل | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا 16 ئەفسەر و پلەداری هاتووچۆ بەنیازی وەگرتنی تابلۆی ژمارە (2121)ی سلێمانی بوون، بەڵام بە فەرمانی بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی پێدانی ئەو تابلۆیان بەو ئەفسەرانەی هاتووچۆ ڕاگیراوە و بە نوسراوێكی فەرمی مامەڵەكردن بۆ بەناوكردنیان ڕاگیراوە، هاوكات ئەو ژمارانەش بەشێوەی ژمارە تایبەتەكانی دیكە دەفرۆشرێنەوە بەهاووڵاتیان.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، لەماوەكانی ڕابردوودا بەتایبەت لەدوای دەستكردن بە مامەڵەی گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل، لەلایەن ژمارەیەك لە ئەفەسەر و كارمەندی هاتووچۆی سلێمانییەوە داواكارییان پێشكەش كردبوو بۆ وەگرتنی تابلۆی تایبەت لە نێویشیاندا تابلۆی ژمارە (2121)ی سلێمانی بۆ ئەومەبەستەش ناویان تۆماركرابوو بۆ وەرگرتنی ئەو تابلۆیانە.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوای ئەوەی ئەو بابەتە گەیشتە ناو سۆشیال میدیا و ناڕەزایەتی هاووڵاتیانی لێكەوتەوە و بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی تۆمەتبار كرا كە ئەو تابلۆیانەیان بۆ چەند ئەفسەر و كارمەندێكی هاتووچۆ قۆرخكردووە و بە نرخێكی هەرزان پێیان دەدرێت دواتر دەیفرۆشنەوە بە نرخێكی زیاتر، بۆیە بە بڕیاری بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی پێدانی ئەو ژمارانە كە ژمارەیان ( 16 ) تابلۆی ئۆتۆمبێلە ڕاگیراوە.
ئەو بەرپرسەی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، ئەو ئەفسەرانە و هەر ئەفەسرێكی دیكەی هاتووچۆ مافی خۆیانە داوای وەرگرتنی تابلۆی تایبەت بكەن، بەڵام ئەو تابلۆیانەی ئەوان داوایان كردووە لە بازاڕدا نرخێكی زۆر دەكەن و خواستێكی زۆریشیان لەسەرە، بۆیە پێدەچێت یان بە شێوەی زیادكردنی ئاشكرا بفرۆشرێن یاخود بە بڕی دوو ملیۆن دینار هاوشێوەی ئەو ژمارانەی دیكە كە دەجرێنە هاووڵاتیان بفرۆشرێن بەڵام هێشتا ئەوە یەكلایی نەبووەتەوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


