نرخی تمەن روو لە بەرزبوونەوە دەکات

0
1063

SNN

نرخی تەمەنی ئێرانی دوای ئەو دابەزینە پێوانەییەی لە دوو هەفتەی رابردوودا تۆماری کرد، جارێکی تر رووی لە بەرزبوونەوە کرد.

ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلاری ئەمریکا بەرامبەر بە 2 ملیۆن و 890 هەزار تەمەن، ئەمەش لە کاتێکدایە ماوەی چەند رۆژێک بوو نرخی 100 دۆلار لە سەروو سێ ملیۆن تمەنەوە بوو.

بەرزبوونەوەی نرخی تەمەن دوای سەردانەکەی جۆزێپ بوڕێڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوە بۆ تاران دێت، کە تیایدا لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی لەسەر دەستپێکردنەوەی دانووستانەکانی بەگەڕخستنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015 رێککەوتن.

بوڕێڵ ئاشکراشی کرد کە جیا لەو دانوستانانە لە رۆژانی داهاتوودا دانوستانی نێوان ئەمریکا و ئێرانیش بەڕێوەدەچێت.

لە سالی 2018 و دوای کسآنەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی و گەڕاندنەوەی سزاکان بۆ سەر ئێران بەهای تمەن رووی لە دابەزینی بەرچاو کرد و بۆ نزمترین ئاست لە مێژووی ئەو وڵاتە دابەزی.

لە دوای هاتنە سەرکاری جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا دانوستانەکان بۆ زیندووکردنەوە و بەگەڕخستنی رێککەوتنی ئەتۆمی لە ڤییەننا دەستیان پێکرد، بەڵام لە مانگی ئازاری ئەمساڵەوە دانوستانەکان راگیرابوون.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this